تورکە نەتەوەپەرستەکان هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییانی کورد



لە شارێکی بەلجیکا، تورکە نەتەوەپەرستەکان هێرشیان کردە سەر چەند خێزانێکی کورد کە لە ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز دەگەڕانەوە.

دوێنێ لە کاتێکدا ژمارەیەک خێزانی کورد لە شارۆچکەی هەوسدەن-زۆلدەری بەلجیکا کە لە ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز دەگەڕانەوە، ڕووبەڕووی هێرشی تورکە نەتەوەپەرستەکان بوونەوە.

ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردەوە، نەتەوەپەرستەکان بە سەدان کەس بوون و وێڕای هێرشەکردنە سەر ئەو هاووڵاتییانە، ئاڵای کوردستانیشیان سووتاندووە، بە پێی ئەو دیمەنانەش کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، نەتەوەپەرسەتەکان هێمانی گورگە بۆرەکانیان بە ڕووی هاووڵاتییانەی کورد بەرزکردووەتەوە.

خێزانە کوردەکان پەنایان بردووەتە بەر ماڵێک بۆ خۆپاراستن لە هێرشی نەتەوەپەرستەکان تا ئەو کاتەی پۆلیسی بەلجیکا چووەتە شوێنی ڕووداوەکە.

لە لایەکی دیکەشەوە کۆما جڤاکی کوردستانی ئەوروپا داوای لە کوردانی نیشتەجێی بەلجیکا کرد لەبەردەم بارەگای پەرلەامنی ئەوروپا لە برۆکسل کۆببنەوە بۆ ئیدانەکردنی هێرشی تورکە نەتەوەپەرستەکان.

 

ماهیر زەین لە ئامەدەوە سروودێکی بە کوردی بڵاوکردەوە
پێشت ماهیر زەین لە ئامەدەوە سروودێکی بە کوردی بڵاوکردەوە
ڕێگری لە خۆپیشاندان کرا و ژمارەیەک مامۆستاش دەستگیرکران
دواتر ڕێگری لە خۆپیشاندان کرا و ژمارەیەک مامۆستاش دەستگیرکران
ەیوەندیدار