بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کرێی ساڵێکی زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگەی هەولێر پەسەند کرا



پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بریارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و شەش مانگ لە ڕسوماتى خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى لەنگە پەسەند کرا کە بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی 2024.2.27، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە (166) دوکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت، لە دانیشتنى ژمارەى 10ى ئەنجومەنى شارەوانى هەولێر لە 2024.3.6، سەبارەت بە هاریکارى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى بازاڕەکە بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کرێ و رسوماتی خاشاک بۆ زیانلێکەوتووانی ڕووداوەکە دەرکرا.

ڕوونیشیکردەوە کە لێخۆشبوونى یەک ساڵ لە کرێى ساڵانە و شەش مانگ لێخۆشبوون لە ڕسوماتى خۆڵ و خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى بازاڕەکە، کە گرێبەتستیان لەگەڵ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەیە و بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە دەرکراوە.

پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بڕیارەکەى پەسەند کرد و لەمڕۆوە بڕیارەکە لەلایەن بەشى ژمێریارى و داهات و گرێبەستەکان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

پارێزگاری سلێمانی: دەست لە قۆرخکردنی داهاتی گشتیی هەڵبگرن و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەنەوە
پێشت پارێزگاری سلێمانی: دەست لە قۆرخکردنی داهاتی گشتیی هەڵبگرن و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەنەوە
سۆران عومەر: گومان لەسەر ناوی 67 هەزار مووچەخۆر هەیە
دواتر سۆران عومەر: گومان لەسەر ناوی 67 هەزار مووچەخۆر هەیە
ەیوەندیدار