پەروەردە بۆ دەوامی مامۆستایان و خوێندكاران بڕیاری دا



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دەوامی مامۆستایان و خوێندكاران بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز كەم دەكاتەوە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاندووە، لەمانگی ڕەمەزان ئاسانكاری لە دەوامی ناوەندەكانی خوێندنی حكومی بكرێت و هەر وانەیەك تەنها (٣٠) سی خولەك دەبێت و ئاسانكاری تەواو بكەن بۆ مامۆستایان ، بەتایبەت مامۆستایانی ئافرەت.

ڕاشیگەیاندووە، قوتابخانەكانی ئێواران( مسائی) بەهەمان شێواز (دە) خولەك لە هەر وانەیەك كەمدەبێتەوە و دەسەڵاتی ڕێكخستنی دەوامی ناوەندەكانی خوێندنی ئێواران لەمانگی رەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری ناوەندەكە

ڕاگەیەندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە:
🔹لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن ، وێڕایی پیرۆزبایی ئەم مانگە پیرۆزە لە پەروەردكاران و مامۆستایان و قوتابیان، لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری پەروەردە،بڕیاردار كە لەمانگی ڕەمەزان ئاسانكاری لە دەوامی ناوەندەكانی خوێندنی حكومی بكرێت، بەم شێوەیە:
١- هەر وانەیەك تەنها (٣٠) سی خولەك دەبێت.
٢- بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن ئاسانكاری تەواو بكەن بۆ مامۆستایان ، بەتایبەت مامۆستایانی ئافرەت.
٣- قوتابخانەكانی ئێواران( مسائی) بەهەمان شێواز (دە) خولەك لە هەر وانەیەك كەمدەبێتەوە و دەسەڵاتی ڕێكخستنی دەوامی ناوەندەكانی خوێندنی ئێواران لەمانگی رەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری ناوەندەكە.
سامان سیوەیلی
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە

یەکگرتوو پشتیوانی تەوتین کردنی مووچە دەکات
پێشت یەکگرتوو پشتیوانی تەوتین کردنی مووچە دەکات
لەهەولێر خۆپیشاندانە و شەقامی ١٠٠ مەتری داخرا
دواتر لەهەولێر خۆپیشاندانە و شەقامی ١٠٠ مەتری داخرا
ەیوەندیدار