لەهەولێر خۆپیشاندانە و شەقامی ١٠٠ مەتری داخرا



ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری خاوەنی دوکانە سووتاوەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر خۆپیشاندانیان دژی قەرەبوونەکردنەوەیان ئەنجامدا و ڕێگاکەیان داخست.

خاوەن دوکانە سوتاوەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر باسیان لەوەکرد، بەرپرسانی پارێزگای هەولێر لەكاتی رووداوەكەدا هاتوون و بە جۆش و خرۆشەوە بەڵێنی ئەوەیان پێداون قەرەبوویان بکەنەوە و بۆ دروستكردنەوەی دوكانەكان هاوكاریان بكەن، بەڵام حكومەت و بەرپرسان بەڵێنەكەیان جێبەجێ نەكردوە.

ئەوەشیان خستەڕوو بەرپرسانی باڵای حكومەت جیاوازی لەنێوان هاووڵاتیانی هەرێمدا دەکەن، بەجۆرێک کە بە ئاشکرا دیارە، ئێمە لەگەڵ زییانلێکەوتنی هیچ کەسێک نین و پێمان خۆش نییە هیچ کەسێک تووشی زیان ببێت، بەڵام جیاوازی لە نێوان هاووڵاتیانی هەولێر و دهۆك دەكەن، ناكرێت لەكاتی لێقەوماندا هەمیشە هەولێر لەدواوە بێت، دەشڵێن “خەڵكی هەولێر توشی زیانێكی گەوەر دەبێتەوە قەرەبوو نەكرێتەوە، بەڵام بۆ خەڵكی دهۆك بەپێچەوانەوە دەستبەجێ قەربوویان دەكەنەوە”.

یەكێك لەخاوەنە دوكانەكان بە خەڵک-ی ڕاگەیاند “لەكاتی رووداوەكەدا هاتوون لیستیان دروستكردوەو ناوی ئەوانەیان نوسیوە كە دوكانەكانیان سوتاون، بەڵام هەر پڕكردنەوەی لیستەكە بووەو دینارێك قەرەبوو نەكراونەتەوە، پیشتریش لەسەردەمی کابینەی هەشتدا دیسان کارەساتێکی وامان بەسەر هات و بڕیار درا قەرەبوو بکرێینەوە بەڵام نە ئەو قەرەبووەمان وەرگرت و نە ئەم قەرەبووەشمان بۆ دەکەن”.

پەروەردە بۆ دەوامی مامۆستایان و خوێندكاران بڕیاری دا
پێت پەروەردە بۆ دەوامی مامۆستایان و خوێندكاران بڕیاری دا
فەتلاوی: عێراق مووچەی ناردووە و حكومەتی هەرێم دەستی بەسەردا گرتووە
دوات فەتلاوی: عێراق مووچەی ناردووە و حكومەتی هەرێم دەستی بەسەردا گرتووە
پەیوەندیدار