پاش ٢٤ ساڵ…مانگی ڕەمەزان کەوتەوە ناو وەرزی زستان و تا ساڵی ٢٠٣٢ لە هەمان وەرزدا دەبێت



دەستپێکی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ هاوکات دەبێت لەگەڵ کۆتاییەکانی وەرزی زستان، لە ماوەی ٢٤ ساڵی رابردووشدا ئەم مانگە لەنێو وەرزە گەرماکاندا بووە، لە ئەمساڵەوە واتە ساڵی ١٤٤٥ی کۆچی / ٢٠٢٤ی زایینی مانگی ڕەمەزان لەگەڵ وەرزی زستان دەست پێدەکات و تا ساڵی ٢٠٣٢ بەردەوام دەبێت.

مانگی ڕەمەزان لە ساڵنامەی زایینیدا ساڵانە نزیکەی ١١ ڕۆژ پێشدەکەوێت بەهۆی جیاوازی ساڵنامەی ئیسلامی و زاینی، بەو پێیەی جیاوازی ساڵی کۆچی و ساڵی زاینی لە نێوان ١٠-١٢ ڕۆژدایە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە مانگی ڕەمەزان دا، هەموو ساڵێک بە تێکڕا ١١ ڕۆژ پێشدەکەوێت بە بەراورد بە ساڵی زاینی، بە واتایەکی تر مانگی ڕەمەزان سێ ساڵ جارێک نزیکەی مانگێک پێشدەکەوێت، لەبەر ئەم هۆکارە، بەرواری دەستپێکردنی ڕەمەزان هەموو ساڵێک جیاوازە .

مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە ساڵانی داهاتوودا کەی دەست پێدەکات؟

ڕەمەزانی ١٤٤٥ دووشەممە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤

ڕەمەزانی ١٤٤٦ شەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٥

ڕەمەزانی ١٤٤٧ چوارشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٦

ڕەمەزانی ١٤٤٨ دووشەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٧

ڕەمەزانی ١٤٤٩ هەینی ٢٨ی ژانویەی ٢٠٢٨

ڕەمەزانی ١٤٥٠، سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ٢٠٢٩

ڕەمەزانی ١٤٥١، شەممە، ٥ی ژانویەی ٢٠٣٠

ڕەمەزانی ١٤٥٢ پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٣٠

 

تا ئێستا دەزانیت بۆچی ڕەمەزان بەم ناوە ناونراوە؟
پێشت تا ئێستا دەزانیت بۆچی ڕەمەزان بەم ناوە ناونراوە؟
سەرئێشە لە مانگی ڕەمەزاندا، هۆکار و شێوازەکانی خۆپاراستن لێی
دواتر سەرئێشە لە مانگی ڕەمەزاندا، هۆکار و شێوازەکانی خۆپاراستن لێی
ەیوەندیدار