تا ئێستا دەزانیت بۆچی ڕەمەزان بەم ناوە ناونراوە؟



مانگی ڕەمەزان مانگی نۆیەمە لە ساڵنامەی کۆچیدا و بە پەرشتش وخوێندنی قورئان و زۆر لایەنی دیکەی ئیمانی لە مانگەکانی دیکەی ساڵ جیا دەکرێتەوە، مانگی پیرۆزی رەمەزان لە نێو موسڵمانان و مێژووەکەیاندا جێگەیەکی تایبەتی هەیە، بەو پێیەی شەوی قەدری تێدایە، کە خودای گەورە بە باشتر لە هەزار مانگ وەسفی کردووە.

بەڵام پرسیارێک دێتە ئارا، کە ناوی ئەم مانگە پیرۆزە کە لە قورئاندا ئاماژەی پێکراوە لە چیەوە سەرچاوەی گرتووە؟، لە کاتیکدا  کە ئەم مانگە پێش ئیسلام، پێی دەگوترا “ناتق”.

ئەبوبەکر بن دورەید الداوسی (٢٢٣ کۆچی/٨٣٧ز – ٣٢١ کۆچی/٩٣٣ز)، شاعیر و نووسەر لە نەوەکانی پاشای عەرەب مەلیک بن فەحم الداوسی ئەلعزدی، ​​لە یەکێک لە نووسینەکانیدا باس لەوە دەکات، کە  ناوی مانگەکان لە زمانی کۆن وەرگیراون و بە پشتبەستن بەو کاتانەی کە تێیدا ڕوویانداوە هەڵدەبژێردراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناونانی مانگی ڕەمەزان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گەرما توندەی کە لەو ماوەیەدا ڕوودەدات، وتەیەک هەیە کە ئەمە بە پێویستی بەڕۆژووبوون لەم ڕۆژە گەرمانەدا ڕوون دەکاتەوە، یان لەبەر ئەوەی ڕۆژووگرتن لەم مانگەدا کارێکی ناسراو بووە لە کۆنەوە.

یەکەم کەس کە  ناوی مانگەکانی نا “کەللاب بن مورا” ی قوڕەیشی بووە، هەروەها دەوترێت کە عەرەب لە مانگی ڕەمەزاندا چەکەکانیان ساز و ئامادە و تیژ دەکرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ شەڕ لە مانگی شەوال پێش دەستپێکردنی مانگە پیرۆزەکان.

هه ڕوه ها پێشتر عەرەبەکان مانگی پیرۆزی رەمەزانیان به “ناتق” ناوبردووە، وەک ئەلمەوردی و ئەلزەمەخشەری و کەسانی تریش باسیان کردووه .

هاوکات دەوترێت ناوی ڕەمەزان لە ئەلڕەمدەوە وەرگیراوە کە بە واتای ئازادە، وەک ئەوەی ئەسمەعی لەسەر زاری ئەبو عەمر گێڕاوەتەوە.

فوئاد مورسی (1925-1990) ئەکادیمیستی میسری لە کتێبی “فەرهەنگی ڕەمەزان”دا، چەندین بۆچوون دەگەیەنێت سەبارەت بەوەی بۆچی مانگی پیرۆز بەوە ناونراوە، ئەو دەڵێت کە ڕەنگە ناوی ڕەمەزان لە ڕەمزەوە وەرگیرابێت کە ئەو بارانەیە پێش وەرزی پایز دێت و زەوی گەرم دەکات.

دەشڵێت، بەربڵاوترین بۆچوون ئەوەیە کە ناوی ڕەمەزان لەمەوە وەرگیراوە، و ئاماژە بەوە ش دەکات کە عەرەبەکانی پێش ئیسلام مێژووی خۆیان بە پشتبەستن بە ساڵنامەی مانگی رۆژی حیساب کردووە، کە ٩ مانگیان بۆ هەر ٢٤ ساڵێک زیاد کردووە.

 

شارەوانیی دهۆك هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات
پێشت شارەوانیی دهۆك هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات
پاش ٢٤ ساڵ…مانگی ڕەمەزان کەوتەوە ناو وەرزی زستان و تا ساڵی ٢٠٣٢ لە هەمان وەرزدا دەبێت
دواتر پاش ٢٤ ساڵ…مانگی ڕەمەزان کەوتەوە ناو وەرزی زستان و تا ساڵی ٢٠٣٢ لە هەمان وەرزدا دەبێت
ەیوەندیدار