سەعدی پیرە: ئەوەی ئێستا گرنگەو داخوازی یەكێتییە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانە



وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی ئێستا گرنگەو داخوازی یەكێتییە، دابەشكردنی مووچەیە و وەک یەکێتیش هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق و رایگەیاند. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكید لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەكاتەوەو هەرگیز لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندا نییە، بەپێچەوانەوە هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

سەبارەت بە دواکەوتنی مووجەی فەرمانبەرانیش دەشڵێت:” ئەوەی ئێستا گرنگەو داخوازی یەكێتییە، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمە”

راشیگەیاند:” یەكێتی رێز لە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی دەگرێت، لەگەڵ سەروەریی یاسا و پەیڕەوكردنی خاڵ و بەند و بڕگەكانی دەستووری هەمیشەیی عیراقدایە، كە تاكە سەرچاوەو بنەما و مەرجەعی یاسایی رێكخستنی كاروباری وڵاتە”

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی مۆسکۆ بۆ ٦٠ کەس بەرزبووەوە
پێشت ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی مۆسکۆ بۆ ٦٠ کەس بەرزبووەوە
سەمیر هەورامی وەڵامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەداتەوە
دواتر سەمیر هەورامی وەڵامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەداتەوە
پەیوەندیدار