بەهۆی قومارکردنەوە ٣٣ کەس دەستگیرکران



پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ٣٣ کەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی قومار لە مانگی ڕەمەزاندا لە کەرکوک ڕاگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی کەرکوکردا هاتووە، دوای دەستکەوتنی زانیاریی ورد و دروست، سەبارەت بە بوونی هۆڵێکی یاری قومار لە گەڕەکی قۆرییە، هێزەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و 33 کەسیان دەستگیرکردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو کاتەی هێزەکانیان چونەتە ناو هۆڵەکە ئەو کەسانەی لەوێ بوون سەرقاڵی قومارکردن بوون و بازرگان و خاوەنکاری ناوداری تێدابووە، و لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە بەڵگەکان کۆکراونەتەوە و لەبەردەستدان لەسەر بەڕێوەچوونی قومار لە هۆڵەکەدا، کە پێچەوانەی یاسا و دابونەریت و ئاین و پیرۆزی مانگی رەمەزانیشە،

پۆلیسی کەرک ڕوونیشیکردۆتەوە،  لە ئێستادا بە گوێرەی ماددەی 389 لە یاسای سزادان کەسەکان دەستگیرکراون و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

هەوڵ دەدریت بەخێرایی کێشەی تێچووی نەوتی هەرێم چارەسەر بکرێت
پێت هەوڵ دەدریت بەخێرایی کێشەی تێچووی نەوتی هەرێم چارەسەر بکرێت
مالیکی : بەم نزیکانە کێشەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەر دەبن
دوات مالیکی : بەم نزیکانە کێشەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەر دەبن
پەیوەندیدار