زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک قەرەبوو کرانەوە



لەسەر راسپاردەی مەسعود بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 117 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دابەش کرا.

بەگوێرەی نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگەی دهۆک، بڕیارە لە مەراسیمێکدا کلیلی یەکەکان رادەستی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە، بکرێن، و هاوکات پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆس لە مەراسیمەکەدا قەرەبووەکە ڕادەستی زیانلێکەوتوان کرا،

رۆژى 17ی ئەم مانگە بەهوى بارانبارینى زۆرەوە، لافاو لە سەنتەرى شاری دهۆک و زاخۆ و چەند ناوچەیەکى دیکەی ئەو سنوورە دروستبوو.

جگە لە گیانلەدەستدانی سێ کەس، لافاوەکە زیانی بە نزیکەى 300 خێزان گەیاند و زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێل بەر لافاو کەوتن.

دواتر هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتوان کۆکرایەوە، و چەند پەرلەمانتارێکیش وەک پیشنیار و داوایان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد قەرەبووی زینلێکەوتوان بکاتەوە.

پەروەردە لینکی وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ئاشکرا کرد
پێشت پەروەردە لینکی وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ئاشکرا کرد
جگە لە نەورۆز چەند بۆنەیەکی گرنگ لە ئەمڕۆدا لە جیهاندا هەیە
دواتر جگە لە نەورۆز چەند بۆنەیەکی گرنگ لە ئەمڕۆدا لە جیهاندا هەیە
ەیوەندیدار