جگە لە نەورۆز چەند بۆنەیەکی گرنگ لە ئەمڕۆدا لە جیهاندا هەیە



شەش بۆنەی گرنگ لە ٢١ی ئازار ٢١ی ئازار پێگەیەکی گرنگی لە لیستی ڕۆژە نێودەوڵەتی و جیهانییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە، بەو پێیەی ساڵانە چەندین بۆنەی گرنگ لەم ڕۆژەدا یاد دەکرێتەوە.

٢١ی ئازار، ڕۆژی دایک : بە یەکێک لە گرنگترین بۆنەکان دادەنرێت کە خەڵک لە سەرانسەری جیهان و بەتایبەتی لە ناوچەی عەرەبیدا ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، دیاری و گوڵ و شیرینی دەدرێت بە دایکان وەک دەربڕینی خۆشەویستی و پێزانین و سوپاسگوزاری بۆ گەورە و بەخێوکەر و پەروەردەکاریان کەدایکە.

٢١ی ئازار، ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی ڕەگەزپەرستی: ئەم بەروارە وەک ڕۆژی جیهانی بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی شارپڤیل دیاری کرا، کە تێیدا ٦٩ خۆپیشاندەری ئاشتیخواز دژی ڕژێمی ئاپارتاید لە باشووری ئەفریقا بە شێوەیەکی ترسناک کوژران.

٢١ی ئازار، ڕۆژی جیهانی نەخۆشی داون: نەتەوە یەکگرتووەکان یادی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی داون دەکاتەوە، ئەمساڵ گرنگی بە بەشداری ئەو کەسانە دەدات کە تووشی نەخۆشی داون بوون لە کۆمەڵگاکانیاندا بۆ تیشک خستنە سەر بەشدارییە بەنرخەکانیان، جا چ لە قوتابخانەکانیان، چ لە کارەکانیان، یان ژیانی گشتیان..

٢١ی ئازار، ڕۆژی جیهانی شیعر: ڕۆژی جیهانی شیعر ئامانجی پاڵپشتیکردنی هەمجۆری زمانەوانی و پێدانی دەرفەتی زیاترە، وەک لە کۆنفرانسی گشتیی یونسکۆدا هاتووە کاتێک ئەم ڕۆژەی لە ساڵی ١٩٩٩ پەسەند کرد.

٢١ی ئازار، ڕۆژی جیهانی دارستان و درەخت: ڕۆژی جیهانی دارستان و درەختەکان ئەمساڵ تیشک دەخاتە سەر شارەکان و چۆنیەتی هەوڵەکانیان بۆ بە دەستهێنانی ژیانێکی تەندروستتر و سەوزتر و گونجاوتر بۆ ژیانێکی بەختەوەر.

٢١ی ئازار، ڕۆژی نەورۆز: بۆنەی نەورۆز لە ساڵی 2009 لە لیستی نمونەیی فەرهەنگی گەلاندا تۆمارکرا وەک نەریتێکی کولتووری کە زۆرێک لە گەلان ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، بۆنەیەکی دێرینە کە یەکەم ڕۆژی بەهار دیاری دەکات و سروشت نوێ دەکاتەوە.

زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک قەرەبوو کرانەوە
پێشت زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک قەرەبوو کرانەوە
بەنزینی سوپەر و محسن بەکارتی ئەلکترۆنی دابەشدەکرێت
دواتر بەنزینی سوپەر و محسن بەکارتی ئەلکترۆنی دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار