چوارچێوەی هەماهەنگی: پێویستە هەموو لایەک پابەندی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بن



چوارچێوەى هەماهەنگى کۆبوونەوەیەکى ئەنجامدا و پاش کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتگیریی خۆی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دووپاتکردوە و ڕایگەیاند، “داواکارین سەرجەم لایەنەکان پابەندى بڕیارەکانى دادگاکە بن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی چوارچێوەى هەماهەنگى ئاماژە بەوەکراوە، جەخت لە گرنگیى پابەندبوون بە جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان دەکەینەوە، نابێت هیچ دەسەڵاتێک زیادەڕەوى بکاتە سەر دەسەڵاتێکى دیکە و ئەمەش لە پێناو هاوسەنگى دەستووری،  بە مەبەستى پاراستنى دەستوور لە دەرکردنى بڕیار، جێبەجێکردن و چاودێرى.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، بە ڕێز و پێزانینەوە لە کارەکانى دادگاى باڵاى فیدراڵى و سەرۆکەکەى، دادوەر جاسم عومەیر دەڕوانین و داواش دەکەین هەمووان ڕێز لە بڕیارەکانى دادگا بگرن و لە گرنگییەکەى کەم نەکەنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە سەرجەم لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى پابەندى بڕیارەکانى دادگاى فیدڕاڵى بن ئەگەر لەبەرژەوەندیشیان نەبووبێت، ئەمەش لەچوارچێوەى پابەندبوونە بە ڕێزگرتن لە دەسەڵاتى دادوەرى و دەستوورى عێراق.

ڕاگەیەندراوەکەی چوارچێوەى هەماهەنگى لەکاتێکدایە، شەوى ڕابردوو دادگاى فیدراڵى ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕێکارى یاسایی دژى ئەو کەس و لایەنانە دەگرنەبەر کە هێرشى ناڕەواى جۆراوجۆر دەکەنە سەر دادگاکەیان.

 

 

سودانی لە پەیامی نەورۆزدا جەخت لە پێکەوەژیان و پاراستنی مافەکان دەکاتەوە
پێشت سودانی لە پەیامی نەورۆزدا جەخت لە پێکەوەژیان و پاراستنی مافەکان دەکاتەوە
چیتر لە مانگی ڕەمەزاندا پارشێو فەرامۆش مەکەن!
دواتر چیتر لە مانگی ڕەمەزاندا پارشێو فەرامۆش مەکەن!
ەیوەندیدار