شڤان پەروەر گۆرانییەکی بۆ پشتگیری لە “دەم پارتی” بڵاوکردەوە



هونەرمەندى کورد شڤان پەروەر، وەک پشتیوانییەک بۆ کەمپینى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا، گۆرانییەکى بەناوی “دەم هاتییە”  بۆ پارتى یەکسانى و دیموکراسی گەلان “دەم پارتی” بڵاوکردەوە.

گۆرانییەکە لە هەژماری فەرمیی دەم پارتى لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، شڤان پەروەر یەکەمجارە بە گۆرانییەک پشتیوانى خۆى بۆ دەم پارتى ڕابگەیەنێت.

دەم پارتی کە پێشتر لەژێر ناوى یەسەپە و هەدەپە سیاسەتى کردووە، ئێستا وەک گەورەترین پارتى سیاسیی کورد لە باکوورى کوردستان و لە تورکیا خەباتى سیاسی دەکات.

 

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
ڕاوێژکارێکی بارزانی: هەڵبژاردن بە بێ پارتی شکست دەهێنێت
دواتر ڕاوێژکارێکی بارزانی: هەڵبژاردن بە بێ پارتی شکست دەهێنێت
ەیوەندیدار