ئەگەر پارشێو نەکەیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟



پزیشێکی پسپۆڕێکی زانستی خۆراک باس لە زیانەکانی پارشێونەکردن دەکات و ڕێنمایی رۆژووەوانان دەکات، تا لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا پارشێوکردن فەرامۆش نەکەن.

د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لەبارەی زیانە تەندروستییەکانی پارشێونەکرد ڕایگەیاند، پارشێونەکردن ڕەنگە ببێتە هۆی دابەزینی شەکری خوێن و هەستکردن بە بێهێزی و شەکەتی لە ڕۆژدا و دەبێتە ڕێگر لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕۆژانە، هەروەها دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و تێکچوونی ئاستی کانزاکان و سەرئێشە و هەستکردن بە تینوێتی و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە قەبزی و دروستبوونی غازات و ئاوسانی سک.

د. کامەران ئاماژە بە بەشێکی دیکەی زیانەکانی پارشێو نەکردن کرد، کە بەرگریی جەستە کەمدەبێتەوە و ئەمەش وادەکات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زیادبێت.

ئەو پزیشکە پسپۆڕە ئەوەشی خستەڕوو، پارشێونەکردن دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و قەڵەوی، ئەمەش بەهۆی نزمبوونەوەی ڕێژەی سووتانی چەوری و زیندەچالاکی لە جەستەدا، هەروەها زیادبوونی هەستی برسێتی، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زۆرخۆری لە کاتی بەربانگدا.

وتیشی، مەرج نییە هەموو کەسێک تووشی ئەم کێشانە ببێت، چونکە بە گوێرەی جۆری پیشە، تەمەن، کێش و باڵا و هیلاک بوونی جەستە و وەرزش کردن و کاتەکانی نووستن و هەستان لە خەو و سیستمی خۆراکی ڕۆژانە دەگۆڕێت ، بۆ نموونە گەر لە نیوەڕوان یان درەنگ کەسەکە بەخەبەر ڕەنگە زۆر کاریگەری نەبێت لە سەری

لەبارەی باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ پارشێو، باسی لەوەکرد، ماست، هێلکەی کوڵاو، پەنیر، نیسک، گوێز و هەنگوین، لۆبیای کوڵاو و نۆکاو لە باشترین جۆرەکانی خۆراکن بۆ پارشێو، هەروەها نانی تیری یان هەورامی پێوە بخورێت، سەبارەت بە میوەش؛ شووتی، کاڵەک، ترۆزی، خەیار، قەیسی، خورما، مۆز، چوالە، هەڵوژە، رێواس و شلیک باشترین میوەکانن.

ياشیگەیاند: واباشترە چا نەخورێتەوە ، گەر خورایەوە پیاڵەیەک زیاتر نەبێت، لەبری ئەوە یەک بۆ دوو پەرداخ ئاو بخورێتەوە و پێویستە تا نیو کاتژمێر دوای نانخواردن پاڵنەکەویت و نەخەویت.

 

سودانی تایبەت بە بودجە کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا
پێشت سودانی تایبەت بە بودجە کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا
بایکۆت بەردەوامە
دواتر بایکۆت بەردەوامە
ەیوەندیدار