بایکۆت بەردەوامە



بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیان ئەمڕۆش بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری سلێمانی بەردەوامیان بە بایکۆت داوە.

سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، کارمەندەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە هاتوون بۆ دەوام، سەردانیکەریش لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکەیە، بەڵام فەرمانبەرەکان مامەڵەکان ڕایی ناکەن و بایکۆت بەردەوامە.
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ماوەی ٤٨ ڕۆژە مووچەیان وەنەگرتووە، مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا ئێستا نزیکی کۆتایییەکانی مانگی سێیە تا ئێستا مووچەی مانگی دوو دابەشنەکراوە.
بەهۆی نەناردنی سەرجەم مووچەی مووچەخۆران، لە کۆبوونەوەی هەفتەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە دابەشنەکردنی مووچە، تا لە بەغداوە سەرجەم مووچەی مووچەخۆران نەنێردرێت.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، حکومەتی ناوەندنی لە کۆی ٩٦٠ ملیار دینار پارەی مووچە، تەنها ٥٦٠ ملیارد دیناری ناردووە.
دابەشنەکردنی مووچە، فەرمانبەرانی تووڕەکردووە، دوێنێ لە بەشێکی فەرمانگە حکومییەکان بایکۆت ڕاگەیانرا، لەناویاندا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی خانەنیشینی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی| ڕۆژئاوا، فەرمانگەی دادی ٢ی سلێمانی، فەرمانگەی دادی بەکرەجۆ و بەشێک لە بنکە تەندروستییەکان و خوێندنگاکان.

ئەگەر پارشێو نەکەیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟
پێشت ئەگەر پارشێو نەکەیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟
ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی دابەشدەکرێت
دواتر ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار