سودانی تایبەت بە بودجە کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا



محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خشتەی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 ئەنجام دا.

محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر خشتەی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 و پێشکەشکردنی پێشینەکانی لە بەشەکانی خەرجکردن و پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری، ئابووری، کۆمەڵایەتی و پڕۆژە ستراتیژییەکان لە چوارچێوەی بودجەی هەر سێ ساڵی (2023- 2024- 2025) دا.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە پێویستی تیشک خستنە سەر ئەو پڕۆژانە کرد کە نزیک دەبنەوە لە تەواوبوون لەگەڵ ئەو پڕۆژانەی کە ئابووری وڵات بەڕێوە دەبەن، جگە لەو پڕۆژانەی کە زۆرترین ژمارەی هەلی کار دابین دەکەن و پێداویستییە تەندروستی و کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەکان دابین دەکەن.

 

پەرلەمانتارێکی پارتی: هەرێم هەموو ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە کردووە
پێشت پەرلەمانتارێکی پارتی: هەرێم هەموو ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە کردووە
ئەگەر پارشێو نەکەیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟
دواتر ئەگەر پارشێو نەکەیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟
ەیوەندیدار