فەرمانگەیەکی دیکەش لە سلێمانی بایکۆتی ڕاگەیاند



دوای هاتووچۆ، کارمەندانی فەرمانگەی دادنووس لە سلێمانی بە هۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانی فەرمانگەی دادنووسی 2 لە سلێمانی، بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند.

هەر ئەمڕۆ کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانیش بەشێکیان نەچوونەوە بۆ دەوامە و ئەوانەش کە چوون کارکردنیان ڕاگرتووە و بە هۆیەوە قەرەباڵغی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکەدا درست بووە.

ئەم بایکۆتە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا تەنها یەک مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراوە.

لەگەڵ ئەوەی بەغداش مووچەی مانگی شوباتی بەشێکی زۆری وەزارەتەکانی ڕەوانە کردووە، بەڵام لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا مووچەکە دابەش نەکرێت، تا ئەو کاتەی بەغدا مووچەی وەزارەتەکانی دیکەش دەنێرێت.

كوردستان لە نێوان (عەزیمەت) و (هەزیمەت)دا
پێشت كوردستان لە نێوان (عەزیمەت) و (هەزیمەت)دا
بایکۆت سەریهەڵدایەوە
دواتر بایکۆت سەریهەڵدایەوە
ەیوەندیدار