بایکۆت سەریهەڵدایەوە



بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە ڕاگرتنی کارەکانیان ڕاگەیاند.

ئەم بایکۆتە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا تەنها یەک مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراوە.

لەگەڵ ئەوەی بەغداش مووچەی مانگی شوباتی بەشێکی زۆری وەزارەتەکانی ڕەوانە کردووە، بەڵام لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا مووچەکە دابەش نەکرێت، تا ئەو کاتەی بەغدا مووچەی وەزارەتەکانی دیکەش دەنێرێت.

فەرمانگەیەکی دیکەش لە سلێمانی بایکۆتی ڕاگەیاند
پێشت فەرمانگەیەکی دیکەش لە سلێمانی بایکۆتی ڕاگەیاند
هاووڵاتییانی هەڵەبجە: بەرپرسان ساڵی جارێک و لە رۆژێکدا ئێمەیان بیردەکەوێتەوە
دواتر هاووڵاتییانی هەڵەبجە: بەرپرسان ساڵی جارێک و لە رۆژێکدا ئێمەیان بیردەکەوێتەوە
ەیوەندیدار