کەشناسی، نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە



بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى سەبارەت بە کەشوهەوا ڕۆژانی ئایندە ڕایگەیاند، لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم نمەباران دەبارێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ ناوچەدا

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە (2-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ، خێراى با مامناوەند دەبێت 10 – 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

هاوکات سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە گەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ ناوچەدا.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 20

سلێمانی : 18

دهۆک : 18

کەرکوک : 22

هەڵەبجە : 21

زاخۆ : 19

سۆران : 17

حاجی ئۆمەران : 9

گەرمیان : 24

 

مەسعود بارزانی: شەرمەزارییە کە هێشتا عێراق حەزی سڕینەوەی مافەكانی گەلی كوردستانی هەیە
پێت مەسعود بارزانی: شەرمەزارییە کە هێشتا عێراق حەزی سڕینەوەی مافەكانی گەلی كوردستانی هەیە
داوای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت
دوات داوای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت
پەیوەندیدار