مەسعود بارزانی: شەرمەزارییە کە هێشتا عێراق حەزی سڕینەوەی مافەكانی گەلی كوردستانی هەیە



لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، مەسعود بارزانی جەخت لەوەدەکاتەوە، “شەرمەزارییە کە هێشتا عێراق حەزی سڕینەوەی مافەكانی گەلی كوردستانی هەیە”.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە ٣٦ هەمین ساڵیادی کیمابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، مایەی شەرمەزارییە هێشتا لەناو دەوڵەتی عێراقدا حەزی سڕینەوە و ئینكاركردنی مافەكانی گەلی كوردستان دەبینرێت.

دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی: تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بەڵگەی ستەمكاری و عەقلیەتی نامرۆڤانەی نەیارانی گەلی كوردستانە، دوای تێپەڕینی سی و شەش ساڵ بەسەر كارەساتی هەڵەبجەدا مایەی شەرمەزارییە هێشتا لەناو دەوڵەتی عێراقدا حەزی سڕینەوە و ئینكاركردنی مافەكانی گەلی كوردستان دەبینرێت.

بۆچی لە مانگی ڕەمەزاندا کێشمان زیاد دەکات؟
پێت بۆچی لە مانگی ڕەمەزاندا کێشمان زیاد دەکات؟
کەشناسی، نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
دوات کەشناسی، نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
پەیوەندیدار