ڕەواجپێدانی پرسی فرەژنی، بۆچی؟!



ڕەواجپێدانی پرسی فرەژنی، بۆچی؟!

د. ئاشتی حەمە ساڵح

مامۆستای ئاینی خەڵکێکی ڕێزلێگیراو و موڵکی گشتین، ئاستی بەرپرسیارێتیشیان بەهێندەی کاریگەرییان قورس و گرانە، لەبەر ئەوە لەسەریان واجبە بە بێلایەنی لەسەر مافی هەردوو ڕەگەز بدوێن !

کەواتە حەزو بۆچوونی تایبەتی خۆیان نابێت بەهیچ جۆرێک کاریگەری هەبێت لەسەر ئاڕاستەی شیکردنەوەیان بۆ بابەت و دەقەکان!

هیچ پێویست نییە مامۆستای بەڕێزی ئاینی لەبەردەم مایکی هیچ کەناڵێکدا بۆ مەبەستی بەهێزکردنی وتەکانی بەشوێن گوزارشتی وروژێنەردا بگەڕێت!

بۆ نمونە: وروژاندنی بابەتی فرەژنی بەڕادەی حەلاڵکردنی ((18)) ژن !! لەکاتێکدا کە پرسیاری زۆر هەیە لەسەر ئەو شیکردنەوانەی بۆ ئایەتی (( … مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ …)) کراوە!

لەوەش سەیرتر میدیاکارەکانن کە لە مانگی ڕەمەزاندا لەجێی وروژاندنی بابەتی((خۆگرتنەوە )) دێن بابەتی ((خۆکردنەوە)) دەوروژێنن و خەڵکێکی زۆری پێوە سەرقاڵ دەکەن!!

جا وروژاندنی بابەتی فرەژنی لە کەناڵەکان و باسو خواستی حەڵاڵکردنی((18 ژن))یش لەلایەن مامۆستایانەوە، دوور نییە دەستێک یان سیاسەتێکی لەپشتەوەبێت، هههه، کورد وتەنی: مەرگیان پیشان بدەن با بەتا ڕازیبن!!

14 کەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سێ هەزاری دیکەش بریندار بوون
پێشت 14 کەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سێ هەزاری دیکەش بریندار بوون
ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار