دوو تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران



پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دووتۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لە کاتی دزیکردندا دەستگیرکران، دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەریشدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا .

ئاماژەی بەوەشکرد، لەكاتی گەڕان و دەرچوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزە، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لەنزیک تونێلی دەربەندیخان سەرقاڵی لێكردنەوە و دزینی پارچەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگربوون، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتباران بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەریەك لە تۆمەتباران (ح، أ، ر)، ( ب، ش، م) بە بڕیاری دادوەرو ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

پزیشکێک چارەسەیی خه‌واڵویی و بێهێزی دوای به‌ربانگ ڕووندەکاتەوە
پێت پزیشکێک چارەسەیی خه‌واڵویی و بێهێزی دوای به‌ربانگ ڕووندەکاتەوە
پەرلەمانتارێکی عێراق: پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز کێشەکان لەگەڵ هەرێم چارەسەر دەکات
دوات پەرلەمانتارێکی عێراق: پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز کێشەکان لەگەڵ هەرێم چارەسەر دەکات
پەیوەندیدار