پەرلەمانتارێکی عێراق: پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز کێشەکان لەگەڵ هەرێم چارەسەر دەکات



ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز تاکە ڕێگەیە بۆ چارەسەرکرنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵی و نەخشە ڕێیەک بۆ پەیوەندییەکانی هەردوولا دادەڕێژێت.

نازم شبلی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، ئەگەر یاسای نەوت و غاز پەسەند بکرێت، سەرجەم کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەرێم  و بەغدا چارەسەر دەبن، ئەویش بەو پێیەی یەکێکە لە گرنگترین یاساکان و مافەکانی هەردوولا دیاری دەکات.

ئەوەشیخستەڕوو کە چەندین ئاستەنگ هەن لەبەردەم یاساکەدا و یەکێکیشیان ئەوەیە کە چوار ساڵ جارێک ئاڕاستەیەکی سیاسی و سەرۆک وەزیرانێکی نوێ دێتە پێشەوە و پاش ئەویش دۆخێکی نوێی سیاسی و هەڵبژاردن دێتە ئاراوە.

بە بڕوای پەرلەمانتارەکە، چارەسەکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە بێ پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز، کارێکی ئەستەمە و تا ئێستاش 11 هەمواریان بۆ ڕەشنووسی یاساکە کردووە، بەڵام هەر نەگەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران.

نازم شبلی ڕاشیگەیاند، هەرچەندە داوامان لە حکومەت کردووە کە یاسا گرنگەکان بۆ پەرلەمان بنێرێت، بەڵام تا ئێستا یاسای نەوت و غازی ڕەوانە نەکردووە.

دوو تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران
پێشت دوو تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران
شەقامێکی ناوبازاڕی سلێمانی بەربەست دەکرێت
دواتر شەقامێکی ناوبازاڕی سلێمانی بەربەست دەکرێت
ەیوەندیدار