پزیشکێک چارەسەیی خه‌واڵویی و بێهێزی دوای به‌ربانگ ڕووندەکاتەوە


پسپۆڕێکی زانستی خۆراک هۆکار و چارەسەرکردنی خه‌واڵویی و شه‌که‌تی و بێهێزی دوای به‌ربانگ ڕووندەکاتەوە کە بەشێکی زۆری خەڵکی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هەستی پێدەکەن.

دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، هۆکار و چارەسەرکردنی خه‌واڵویی و شه‌که‌تی و بێهێزی دوای به‌ربانگ ڕووندەکاتەوە و دەڵێت، “خه‌واڵویی، شه‌که‌تی، بێهێزی و هیلاکی دوای ڕۆژوو شکاندن دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاوه‌ و کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ ڕۆژووگران به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.”

گرنگترین هۆکاره‌کانی خه‌واڵویی و بێهێزی دوای به‌ربانگی خستەڕوو، خواردنی بڕێکی زۆر خۆراکی چه‌وری و شیرینی به‌په‌له‌ و خێرایی له‌ کاتی به‌ربانگ، دابه‌زینی فشاری خوێن پاش خواردنی ژه‌مه‌کان، چونکه‌ بڕێکی زۆر خوێنی له‌ش ده‌ڕوات بۆ گه‌دده‌ و کۆئه‌ندامی هه‌رس.

وتیشی، دابه‌زینی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن، یه‌که‌م جار ئاستی گلوکۆز به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌خێرایی و دوای که‌مێک داده‌به‌زێت به‌ هۆی ڕشتنی بڕێکی زۆر له‌ ئه‌نسۆلین، لەگەڵ ئەوەشدا هیلاک بوون له‌ ماوه‌ی ڕۆژدا کاتی به‌ڕۆژبوون، کۆنیشانه‌ی پڕبوونی گه‌دده‌ دوای نان خواردن و وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش به‌ هۆی نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو و شله‌مه‌نی ته‌ندروست بەشێکی دیکەن لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی هەستکردن بە بێهێزی لە دوای بەربانگ.

ئەوەشی خستەڕوو، که‌می جوڵه‌، دانیشتن یان پاڵ که‌وتن و وه‌رزش نه‌کردن له‌ ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان، که‌می ڤیتامین، کانزا و به‌دخۆراکی، هۆکاری ده‌روونی کە فشار، دڵه‌ڕاوکی، قه‌له‌قی به‌رده‌وام و دۆخی قه‌یراناوی یان خه‌مۆکی هەستکردن بە ماندوویەتی و شەکەتی زیاد دەکەن.

دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی باسی لەوەکرد، خواردنی ده‌رمانی زه‌خت، نه‌خۆشی شه‌کره‌ و نه‌خۆشیه‌کانی تر به‌ شێوازێکی هه‌ڵه‌، بوونی هۆکاره‌کانی شه‌که‌تی و بێهێزی به‌رده‌وام پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان وه‌ک تێک چوونی هۆرمۆنه‌کان و که‌م خوێنی هەستکردن بە ماندوویەتی و بێهێزی لە دوای بەربانگ زیاد دەکەن.

نیشانه‌کانی خه‌واڵویی و بێهێزی دوای به‌ربانگی ڕوونکردەوە، کە هه‌ست کردن به‌ بێهێزی و بێ تاقه‌تی یه‌کی زۆر ڕاسته‌وخۆ پاش به‌ربانگ، سه‌رئێشه‌ و گێژبوون و هه‌ستکردن به‌ سه‌ر سووڕانه‌وه‌، ته‌مه‌ڵی و نه‌بوونی توانای ئه‌نجام دانی هیچ کارێک، خه‌واڵویی و باویشک دانه‌وه‌ی به‌رده‌وام، زوو هیلاک بوون دوای که‌مترین جووڵه‌، له‌رزین و ئاره‌ق کردنه‌وه‌ و دڵ په‌له‌ په‌ل کردن، گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ستکردن به‌ برسیه‌تی به‌خێرایی، تووڕه‌یی و دڵته‌نگی لەگەڵ ئاره‌ق کردنه‌وه‌یه‌کی زۆر بەشێکن لەو نیشانانەی کە خەڵکی لە دوای بەربانگ هەستی پێدەکەن.

شێوازیی چاره‌سکردنی خه‌واڵویی و شه‌که‌تی و بێهێزی دوای به‌ربانگ شیکردەوە، ده‌ست نیشان کردنی هه‌ر هۆکارێکی نه‌خۆشی و چاره‌کردنی به‌ پێی توانا و به‌ په‌یڕه‌وکردنی ڕێنمیایه‌ گشتی یه‌کانی خۆراکی ته‌ندروست بۆ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز یارمەتی کەمکردنەوەی هەستکردن بە شەکەتی و ماندووبوون دەدات.

ئاگر لە دوکانێکی جلوبەرگ کەوتەوە
پێشت ئاگر لە دوکانێکی جلوبەرگ کەوتەوە
دوو تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران
دواتر دوو تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران
پەیوەندیدار