ئەو كارمەندەی لە شاخی گۆیژە خۆی سووتاند گیانی لەدەستدا



پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، ئەو گەنجەی كارمەندی ماركێتێك بووە و بەهۆی دیارنەمانی پارەوە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەشاخی گۆیژە خۆی سووتاند، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ڕائید سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئەو گەنجە تەمەنی 16 بۆ 17 ساڵ بووە، لە ماركێتێكی شاری سلێمانی كاری كاشێری كردووە، بەھۆی ئەوەی بڕێك پارە لەنێو ماركێتەكە دیار نەماوە، لەگەڵ سەرپەرشتیارەكەی كێشەی بۆ دروست بووە.

ڕاشیگەیاندووە، دواتر گەنجەكە دەچێت لەشاخی گۆیژە ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات، بەھۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەكەیەوە لە دوای چەند ڕۆژێك مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، وتیشی، “لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە، بە بڕیاری دادوەر، خاوەنی ماركێتەكە و سەرپەرشتیاری ماركێتەكە دەستگیر كراون، بەڵام خاوەنی ماركێتەكە بەكەفالەت ئازاد كراوە، لەئێستادا سەرپەرشتیاری ماركێتەكە بەند كراوە و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە”.

تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
پێشت تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
جۆر و بڕی خۆراك و پارەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دیاریكرا
دواتر جۆر و بڕی خۆراك و پارەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دیاریكرا
ەیوەندیدار