جۆر و بڕی خۆراك و پارەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دیاریكرا



وەزارەتی بازرگانی عێراق جۆر و بڕی ماددەكانی خۆراك و پارەی بەشەخۆراكی مانگانە و جۆر و بڕی ئەو خۆراكانەی بۆ ڕەمەزان زیادكراون ڕاگەیاند.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە گشتاندنێكدا جۆر و بڕی دووەمین بەشەخۆراكی ئەمساڵی دیاری كرد، كە پێكهاتووە لە (شەكر و زەیت و برنج و دۆشاوی تەماتە و نیسك و لەتكەنۆك).

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی گۆڕانكارییەكانی بەشەخۆراك لە مانگی ئاداردا، كە بۆ ڕەمەزان كراوە، لە ڕۆژی پێنج شەممەوە دەست بە دابەشكردنی دووەمین سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ دەكرێت.

ئاشكراشی كردووە، بڕیاری داوە بە زیاد کردنی چەند بابەتێکی خۆراکی بۆ مانگی ڕەمەزان، كە بریتین لە (یەک کیلۆ شەعریە بۆ هەر خێزانێک، یەک کیلۆ نیشاستە بۆ هەر خێزانێک، نیو کیلۆ مەعکەرۆنە بۆ هەر خێزانێک، یەک کیلۆ ئاردی سفر بۆ هەر كەسێك).

جەختیشی كردۆتەوە، كە بڕی 400 دینار بۆ بەشەخۆراك لە هەر كەسێك وەردەگیرێت و بڕی 50 دیناری بۆ بریكارەكەی خۆراك دەبێت.

ئەو كارمەندەی لە شاخی گۆیژە خۆی سووتاند گیانی لەدەستدا
پێشت ئەو كارمەندەی لە شاخی گۆیژە خۆی سووتاند گیانی لەدەستدا
واشنتۆن فشار لە سودانی دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ کورد
دواتر واشنتۆن فشار لە سودانی دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ کورد
ەیوەندیدار