لە نیشانەکانی قبوڵبوونی ڕۆژوو!!



لە نیشانەکانی قبوڵبوونی ڕۆژوو!!

د.ئەبوبەکر پێنجوێنی

خودای گەورە بۆ قەبوڵی بەدەستەوەدانی بەهانەی بەندەکانی بۆ لێخۆشبوون بە وەرزی جۆراوجۆری تاعەت وعیبادەت بەسەرمان دەکاتەوە، لە گرنگترینی ئەو وەرزانە وەرزی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانە، وەك نیشانە گەلێکی قەبوڵی ڕۆژووگرنتنمان ئاماژە بە چەند خاڵێك دەکەم بۆ بیرخستنەوە، (وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَىٰ تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ) هیوادارم ڕۆژووی هەموومان قەبوڵکراوی لای خودابێت، لەو خاڵانە:

– دڵگەرمی و شانازیکردن بەخود وەك موسڵمانێکی پابەند بە ئەرك و ڕێوڕەسمە دینییەکانەوە.

– ئامادەسازی و خۆسازدان لە ڕووی دەروونییەوە، بۆ پێشوازی و بەخێرهێنانی مانگی خێرو ڕۆژوو.

– تەرخانکردنی کاتی پێویست بۆ نوێژەکان و نوێژی تەراویح و قورئان خوێندن و زیکرو ویردەکان.

– دەست و دڵ واڵایی لەم مانگەدا بە بەخشینی زۆرتر و کەمکردنەوەی خەرجییەکان.

– نەرم و نیانی و خۆدوورگرتن لە هەڵچوون و شەڕەنگێزی و دەمشڕی و جنێو.

– ڕاگرتنی هاوسەنگی کاتی خەوتن و بێداری و خۆ دوورگرتن لە بەفیڕۆدانی کات و خەوتنی زۆر.

– دوورکەوتنەوە لە سەیرکردنی فلیم و درامای زیانبەخش و بێ ئامانج و ناپەیامدار.

– بوونی پلانێکی ورد بۆ خوێندنەوە لە بواری خوداناسی و قورئان ناسی و پێغەمبەر ناسیدا.

– پاراستنی ئەرك، کار و بەرپرسیارێتی ڕۆژانە و دانەبڕان لە مەیدانی کارو وەزیفە بە بەهانەی بەڕۆژووبوون.

– خۆ بە دوورگرتن لە زیادە خەرجی و دەستبڵاوی و زۆر خۆری.

– پەروەردەی دەرون و گەشەپێدانی خود لە بواری ساڵحبوون و موسڵیح بووندا.

– هاوسۆزیی و هاوخەمی موسڵمانان و سەیرکردنی موسڵمان بە چاوی خۆشویستن و پاراستنی شکۆی بەرانبەر هەر کەس بێت و هەر جۆرە ئایدیا و بیرکردنەوەیەکی هەبێت.

– پاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگرتنی پەیوەندی خزمایەتی و هاوڕێیەتی و دراوسێیەتی.

– خۆدوورگرتن لە لوتبەرزی و خۆبەشت زانین و بەکەم سەیرکردنی خەڵك.

– دوعای بەردەوامی قەبوڵی کاروکردەوەکان و دەربڕینی هەستی ئاتاجی و ئیفتیقار لە حوزوری جەنابی حەق تەعالادا (الله سبحانه وتعالى). بەتاسەوە ئیتیزاری لێوەرگرتنی عیبادەت و خێرو چاکەکانمان بین.

ئەمانەو زۆر شتی تریش لە زومرەی نیشانەی قەبوڵی کاروکردەوەی بەندەکانن، خودا لەو کەسانەمان بگێڕێت کە کارو کردەوەکانمان قەبوڵی لای ئەوبن.

 

دادوەرێکی کورد لە دادگای فیدراڵی کشایەوە
پێشت دادوەرێکی کورد لە دادگای فیدراڵی کشایەوە
دراما تورکییەکان هەرێمی کوردستان نا، بەڵکو جیهانی داگیر کردووە
دواتر دراما تورکییەکان هەرێمی کوردستان نا، بەڵکو جیهانی داگیر کردووە
ەیوەندیدار