دراما تورکییەکان هەرێمی کوردستان نا، بەڵکو جیهانی داگیر کردووە



تورکیا ساڵانە بەرهەمهێنان و وێنەگرتنی نزیکەی ٦٠ زنجیرە ئەنجامدەدات، کە شاشەکانی جیهان داگیر دەکەن، زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن بینەریان هەیە.

زنجیرە تورکییەکان کە باسی مێژوویی، کێشە خێزانییەکان یان چیرۆکی خۆشەویستی دەکەن، لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەناوبانگن، ئەم زنجیرە درامایانە لە ئەمریکاشدا ناوبانگیان پەیداکردووە و بینەری لاتینییان بۆ خۆیان ڕاکێشاوە، لە کاتێکدا دەسەڵاتداران هەندێک هۆشداری پشتگوێ دەخەن بەهۆی ئەو داهاتەی کە ئەم زنجیرەیانە بۆ دەوڵەت بەدەستی دەهێنن.

تورکیا ساڵانە کاری وێنەگرتن و بەرهەمهێنان بۆ نزیکەی ٦٠ زنجیرە دراما ئەنجامدەدات کە شاشەکانی سەرانسەری جیهان داگیر دەکەن، لە ماوەی پانزە ساڵی ڕابردوودا تورکیا توانیویەتی پێگەی خۆی لەم کەرتەدا بسەلمێنێت، بووەتە سەرچاوەی دووەمی زنجیرە دراماکان لە دوای ئەمریکاوە لەنێو ڕیزبەندی نزیکەی ١٧٠ وڵاتدا.

ئێردی ئیسیک، بەڕێوەبەری پەرەپێدانی کۆمپانیایەکی تورکی ڕایگەیاند، کاتێک دیمەنەکانی زنجیرەیەک نیشانی یەکێک لە لیژنەکان دەدەم، تەنانەت ئەگەر ئەندامەکانی لە زمانی تورکی تێنەگەن، دەتوانن لێی تێبگەن چونکە کولتووری خێزانەکان زۆر لەیەک دەچن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری تورکیا، زنجیرە تورکییەکان نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن بینەریان لە جیهاندا هەیە.

لە نیشانەکانی قبوڵبوونی ڕۆژوو!!
پێشت لە نیشانەکانی قبوڵبوونی ڕۆژوو!!
سەرلەنوێ زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری لە ڕوودانی بوومەلەرزە دەدات
دواتر سەرلەنوێ زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری لە ڕوودانی بوومەلەرزە دەدات
ەیوەندیدار