دادوەرێکی کورد لە دادگای فیدراڵی کشایەوە



دوای سێ ساڵ، دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری، کشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری ئەندامی دادگای فیدراڵی عێراق لە  کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر بڕیاری کشانەوەی لە دادگاکە دا و هۆکارەکانیشی ڕوونکردەوە.

زێباری ڕایگەیاند، لە ماوەی کارکردن و بەدواداچوونم بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، هەستم بە بوونی خواستێک بۆ گەڕانەوەی سیستمی مەرکەزی و دوورکەوتنەوە لە بنەمای سیستمی فیدراڵی کردووە، ئەویش لە ڕێی فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی فیدراڵی لەسەر حسابی ئەو دەسەڵاتانەی کە لە دەستووردا بە هەرێمەکان و پارێزگاکان دراون.

ئەوەشی خستەڕوو کە دادگای دەستووری لە سیستمە فیدراڵییەکاندا زامنی پاراستنی دەسەڵاتی هەرێمەکان و پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان دەسەڵاتی فیدراڵی و ئەو دەسەڵاتانەدا دەکەن کە بە هەرێمەکان دراون، بەڵام لە کارەکانی دادگای فیدراڵی عێراقدا پێچەوانەی ئەو بنەمایە بەرجەستە بووە.

دادوەر عەبدولڕەحمان ڕاشیگەیاند، دادگای فیدراڵی بەو ئاڕاستەیە کار دەکات کە ڕاڤەیەکی فراوان و بەدەر لە داڕشتنی ماددەکان بۆ دەستوور بکات تا ئەو ڕادەیەی بگاتە ئاستی هەموارکردنی دەستوور و دەستبردن بۆ چەندین بنەمای دەستووری، لە نێویشیاندا بنەمای فیدراڵی و جیاکردنەوەی نێوان دەسەڵاتەکان.

ڕوونیشیکردەوە کە بە هۆی پەسەندنەکردنی یاسایەکی نوێ بۆ دادگای باڵای فیدراڵی و پەسەنکردنی بڕیارەکان بە زۆرینە دەنگ، دوو نوێنەرەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی ژمارەوە دەستەوسان بوون بەرامبەر ڕێگرتن لەو بڕیارانەی کە پێیانوایە پێشێلکردنی مافەکانی هەرێمی کوردستان و قەوارە دەستوورییەکەین.

دادوەر عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند لەسەر بنەمای ئەو هۆکارانە بڕیاری دا لە ئەندامیتی دادگای فیدراڵی بکشێتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی بۆ هاوردەکردنی تەماتە دەرکرد
پێت وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی بۆ هاوردەکردنی تەماتە دەرکرد
لە نیشانەکانی قبوڵبوونی ڕۆژوو!!
دوات لە نیشانەکانی قبوڵبوونی ڕۆژوو!!
پەیوەندیدار