جارێکی دیکە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دواکەوت



ئەمڕۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر حەوت پڕۆژەیاسا دەکات، بەڵام هەڵبژاردنى سەرۆکى ئەنجوومەنەکە لە کارنامەى کۆبوونەوەکەدا نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 15ی خۆی ئەنجامدەدات، بەڵام بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵنابژێردرێت.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تەوەری یەکەمدا، بەدواداچوون بۆ ئەو تانانە دەکرێت سەبارەت بە راستی و دروستی بەئەندامبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، دواتریش دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای هەموارى دووەمی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەدرێت.

لە بەشێکی دیکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەئەندامبوونی عێراق لە ڕێککەوتننامەی پەیوەست بە پێشانگاکانی نێودەوڵەتیی پاریس دەکرێت کە لەساڵی 1928 واژۆکراوە و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەزگای شەهیدان دەکرێت.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی ماڵ و موڵکی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکرێت و گفتوگۆ لەسەر(خوێندنەوەی دووەم)ی پڕۆژەیاسای بەئەندامبوونی عێراق لە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی زەیتی زەیتون دەکرێت.

هاوکات لە کۆتا تەوەری دانیشتنەکەى ئەنجوومەنى نوێنەراندا، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی داهاتەکانی گەندەڵی دەکات کە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە پێشکەشکراوە.

لەکاتێکدا لە 14ی تشرینى دووەمی 2023ەوە بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق محەمەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لابراوە، تا ئێستاش جێگرەوەیەک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلای نەکراوەتەوە.

 

دادگای فیدراڵی دەربارەی مووچەی هەرێم پشتیوانی لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکات
پێشت دادگای فیدراڵی دەربارەی مووچەی هەرێم پشتیوانی لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکات
بەغدا بە چوار لیست نزیکەی ٥٦٨ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد
دواتر بەغدا بە چوار لیست نزیکەی ٥٦٨ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد
ەیوەندیدار