دادگای فیدراڵی دەربارەی مووچەی هەرێم پشتیوانی لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکات



دادگای فیدراڵی ڕایدەگەیەنێت کە پەیوەستکردنی ناردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکان، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیدایە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی فەرمی دادگای فیدراڵی عێراق هەواڵێکی دەربارەی نووسراوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوکردەوە کە تێیدا جەختی لە کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکان کردبووەوە، بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئاداری هەرێمی کوردستان.

ماڵپەڕی دادگای فیدراڵی دەڵێت: “بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی بڕیاری دا مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات و کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکانیشی کردووە بە مەرجی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئادار”.

دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق بە چەند نووسراوێک بڕیاری دا مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات جەختیشیکردەوە کە بە بێ کردنەوەی هەژماری بانکی، مووچەی مانگی سێ بۆ فەرمانبەران نانێرێت.

بارستەهەوایەکی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە
پێت بارستەهەوایەکی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە
جارێکی دیکە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دواکەوت
دوات جارێکی دیکە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دواکەوت
پەیوەندیدار