بەغدا بە چوار لیست نزیکەی ٥٦٨ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد



ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە بەغدا بەچوار لیست نزیکەی ٥٦٨ ملیار دینار خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی.

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لیستی ئەو شوێن و وەزارەتانەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمڕۆ بەغدا مووچەی بۆ ناردوون بەمشێوەیەی خوارەوەیە:-

لیستی یەکەم خانەنشینی مەدەنی و سەربازی بوو،
لیستی دووەم خاوەن پێداویستی تایبەت،
لیستی سێیەم کەسوکاری شەهیدو ئەنفالکراوان،
لیستی چوارەم ٣٧ وەزارەت و دەستەو سەرۆکایەتیەکان و ئەنجومەنی دادوەری بوو.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:” لیستی وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش نەنێردراوە کە ٣٠٠ ملیار دینارەو پێویستە هەرێم لەداهاتی ناوخۆ دابینی بکات”.

  

جارێکی دیکە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دواکەوت
پێت جارێکی دیکە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دواکەوت
کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ئاشكرا بوو
دوات کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ئاشكرا بوو
پەیوەندیدار