ئامادەکاری بۆ نەورۆزی ئامەد دەستیپێکرد



لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان بە دروشمی “هەستە، كاتی ئازادی و سەركەوتنە!” ئامادەكارییەكان و پرۆگرامی مەراسیمی نەورۆزی ٢٠٢٤ ڕاگەیەندرا.

لە شاری ئامەد بە بەشداری كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، پارتی هەرێمە دیموكراتییەكان و پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەل پرۆگرامی هاوبەشی نەورۆزی ٢٠٢٤یان ڕاگەیاند.

تولەی هاتیمئۆغلولاری، جێگری دەم پارتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەایند، خوێن و فرمێسک و ئازار لە وڵاتەکەماندا کەم دەبێتەوە، وتیشی: “تۆوی ئازادی و ئاشتی دەچێنرێت”.

لە راگەیەندراوێكدا كە لە كۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری دیجلە خوێندرایەوە، ڕاگەیەندرا كە ئاهەنگی نەورۆز بە دروشمی “هەستەوە، كاتی ئازادی و سەركەوتنە!” بەڕێوە دەچێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، نەورۆز كە بۆ خەڵكی میزۆپۆتامیا سەرەتای بەهار و مژدەی نوێبوونەوەیە، گۆڕاوە بۆ ئاگری بەرخۆدان كە سەدان ساڵە لە كەسایەتی گەلی كورددا بەردەوامە‌، گەلی كورد لە هەموو قۆناغەكانی مێژوودا شەڕی لەگەڵ دەسەڵاتداران و ستەمكاران و داگیركەران و مرۆڤكوژانی كردووە و باجی زۆری داوە، لە کاتێکدا بەنرخترین خەونی کورد لە چوار پارچەی کوردستان و هەموو جیهان یەکڕیزی نەتەوەییە، ئەرکی هەموومانە کە ئەم یەکگرتووییە مسۆگەر بکەین و دژی خیانەت و داگیرکاری بوەستینەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، نەورۆز بۆ گەلەكەمان بە واتای لەدایك بوون و ژیانێكی نوێ و پریشكی ئایندەیەكی ئازادە، ئەمڕۆ بە تایبەتی بۆ خەڵكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە ڕۆژێك كە هەموو گەلانی جیهان خۆیانی تێیدا دەبینن و ئاگاداری دەبن و ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، لە هەمان كاتدا نەورۆز بە واتای خەباتی جیهانییە لە دژی چەمكی دەوڵەتی فاشیستی، یەكپارچەیی و ڕەگەزپەرستی.

ئەمساڵ لە باکووری کوردستان مەراسیمی نەورۆزی سەرتاسەری بەڕێوەدەچێت، لە ٥٧ ناوەندی سەرەکی شارەکاندا مەراسیمی نەورۆز بەڕێوەدەچێت، هاوکات ساڵانە نەورۆزی ئامەد بە بەشداری ملیۆنان کەس ئەنجامدەدرێت خەڵکی لە سەرتاسەری وڵاتەوە بەشداری تێدا دەکەن و دروشمەکانی ئازادی دەڵێنەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: کیلۆیەک گۆشتی سوور بۆ 15 هەزار دینار دادەبەزێت
پێت وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: کیلۆیەک گۆشتی سوور بۆ 15 هەزار دینار دادەبەزێت
دوات لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لەکوێ باریوە؟
پەیوەندیدار