بۆ دەوامی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕەمەزاندا بڕیاردرا



سبەی یان دوو سبەی مانگی ڕەمەزان دەستپێدەكات و پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا كاتژمێرێك دەوام كەم بكرێتەوە و وەزیری پەروەردەش دەڵێت: هیچ بڕیارێكیان نەداوە بۆ دەوامی خوێندكاران و مامۆستایان.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەوامی فەرمانبەران و مامۆستایان كەم دەكرێتەوە و ئەمساڵ حكومەتی عێراق بڕیاری كەم كردنەوەی دەوامی كردووە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی نەداوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەكەین، بەهیواین ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مانگی پتەوكردنی زیاتری تەبایی و برایەتی و یەكڕیزی و پێكەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە كوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت لە سنووری پارێزگاكەمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەمدەكرێتەوە، نیو كاتژمێر لە كاتی بەیانیان و نیو كاتژمێر لە كاتی تەواو بوونی دەوامی فەرمی فەرمانبەران.

لای خۆشیەوە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، تا ئێستا هیچ بڕیارێکیان لەبارەی کەمکردنەوەی کاتی دەوام نەداوە لە مانگی ڕەمەزاندا، چونكە ئەو خوێندنگانەی لە ١٣ـی ئەیلولەوە دەستیان بە دەوام کردووە لە ئێستادا لە پشوودان تا دوای جەژنی نەورۆز.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو خوێندنگانەی درەنگ دەستیان بە دەوام کردن کردووە، لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەن و کاتیان بۆ کەم ناکرێتەوە، بۆ ئەوەی سوود لەو کاتە وەربگرن بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خوێندنەی فەوتاوە.

 

لە 8 وڵات یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا
پێشت لە 8 وڵات یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا
ئەوقافی هەرێم بۆ ڕەمەزانی ئەمساڵ چەند بڕیارێكی دەركرد
دواتر ئەوقافی هەرێم بۆ ڕەمەزانی ئەمساڵ چەند بڕیارێكی دەركرد
ەیوەندیدار