ئەوقافی هەرێم بۆ ڕەمەزانی ئەمساڵ چەند بڕیارێكی دەركرد


وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی بۆ مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەركرد.

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كورته ‌وتاره‌كانی دوای نوێژی عەسر، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتیی ڕۆژووەوانان، 20 خولەك بخایەنێت و تەنیا مامۆستای مزگەوت پێشكەشی بكات، بە بەكارهێنانی مایكرۆفۆنی ناوخۆیی مزگەوت، بابەتەكانیش بریتی دەبن لە خواپەرستی و مامەڵە و بابەتی پەروەردەیی و هۆشیاریی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و هاندانی پێكەوەژیان.

هەر بەپێی گشاندنەكە، ماوەی نێوان ئیمساك و بانگدانی بەیانی بە پێی خشتەی پارێزگاكە دەبێت، كە دەبێت پێیەوە پابەند بن.

ئەوقاف بڕیاریشی داوە، “تەنیا لە 10 شەوی كۆتاییەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن، تا نوێژی بەیانی بە مەرجی ڕەزامەندیی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوت”.

جەختیشكراوەتەوە، هیچ كەس بۆی نییە جگە لە پێشنوێژ و وتارخوێنی فەرمیی مزگەوت، مەراسیمە ئایینییەكان و تەراویح بە تایبەتی ئەنجام بدات.

وەك لە گشتاندنەكەی ئەوقافدا هاتووە، “پاش بانگی شێوان (عیشا)، لە نێوان 15-20 خولەك دواتر نوێژ بكرێت، لەبەر بارودۆخی ڕۆژووەوان، ڕەچاوی كاتی گونجاو بكرێت لە ڕووی درێژی و كورتیی تەراویح، كە لەسەر بنەمای شەرعیی دروست ئەنجام بدرێت”.

 

بۆ دەوامی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕەمەزاندا بڕیاردرا
پێشت بۆ دەوامی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕەمەزاندا بڕیاردرا
سەرۆك كۆمار داوای پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدڕاڵی دەكات
دواتر سەرۆك كۆمار داوای پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدڕاڵی دەكات
پەیوەندیدار