سوننەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا دەکەنەوە



سوننەکان بەربژێرێکیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاری کردووە، هەر بۆیە یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە.

هەریەک لە هاوپەیمانیى عەزم و حزبى سیادە و هاوپەیمانیى حەسمى نیشتمانى یاداشتێکیان ئاڕاستەى سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کردووە و “سالم عیساوى” ئەندامى پەرلەمانى عێراقیان بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان بەربژێر کردووە.

یاداشتەکە لەلایەن سەرکردەى سێ حزبى سەرەکیی سوننە هەریەک لە “موسەننا سامەرائى، خەمیس خەنجەر و سابت عیساو”ى واژۆ کراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیاریانداوە پەرلەمانتار “سالم عیساوى” بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان بەربژێر بکەن و دەڵێن “ناوبراو تایبەتمەندییەکانى وەرگرتنى ئەو پۆستەى تێدایە”.

داواش دەکەن پەلە بکرێت لە دیاریکردنى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمان.

 

کەشوهەوای مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەنرا
پێشت کەشوهەوای مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەنرا
خەڵات و گوڵ و دیارییان پێشکەش مەکەن بە کرداری خزمەتیان بکەن
دواتر خەڵات و گوڵ و دیارییان پێشکەش مەکەن بە کرداری خزمەتیان بکەن
ەیوەندیدار