خەڵات و گوڵ و دیارییان پێشکەش مەکەن بە کرداری خزمەتیان بکەن



خەڵات و گوڵ و دیارییان پێشکەش مەکەن بە کرداری خزمەتیان بکەن

کۆچەر عەزیز- ڕۆژنامەنووس

لە هەموو یاد و بۆنەکانی تایبەت بە کچان و ژنان دوو ڕۆژ پێش وادەی یادەکە و ئەو ڕۆژەی یادەکەش هەندێک جار، هەفتەیەک پێش ڕووداوەکانیش بابەتە ڕۆتین دووبارەکان وەک خەڵات و دیاری و دروشمی باق و بریق سۆشیاڵ میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەتەنێت، دەڵێی ئەم ژینگەیەی تێیدا دەژین هەر ئەو ڕووداوە و هەر ئەو یادەی تێدایە، بەڵام ئەمانە هەمووی ڕووکەشن و بۆ دەرخستنن.

یان دێن کۆنفرانس و کۆنگرە دەبەستن و ڕۆڵی ژنان و کچان دەبەنە لوتکە و دەڵێن دنیایەک شت دەکەین، بەڵام بەداخەوە کە دێتە سەر جێبەجێکردن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش تەنها قسە و بەڵێنەکانیان لەو ڕۆژەدایە و بۆ ڕۆژی دواتر بڕناکات.

نموونەیەکی بچوک دەهێنمەوە تا بزانن دۆخەکە چۆنە…

تاکە سەنتەرێکی دەستنیشانکردنی شێرپەنجە هەیە لە سلێمانی کە ژنان و کچان لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان و تەنانەت ناوەڕاست و باشووری عێراقیشەوە ڕووی تێدەکەن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە و پشکنینی پێشوەختەی نەخۆشییەکانی مەمک، نزیکەی دوو مانگە دوو ئامێری مامۆگرافی هەیە شکاون، حکومەت و وەزارەتی تەندروستیشی لێ ئاگادارکراوەتەوە.

دەبێت ئەوە بڵێم رەنگە چاککردنەوەی ئامێرەکان نزیکەی ١٠ هەزار دۆلاری بوێت کە ڕۆژانە دەتوانرێت بەهۆیەوە ٢٠بۆ ٢٥ ژن و کچ پشکنینیان بۆ بکرێت و لە ڕێگەیەوە بە کرداری خزمەتی ژنان و کچان بکرێت کە ڕەنگە دە ئەوەندەی دیارییەک کە گوڵێکە بە نرخ بێت بۆیان، بەڵام هەر دەستی دەستی پێدەکرێت و ئەم نووسراو بە ئەو دەسپێرێت و لەکۆڵ خۆیانی دەکەنەوە…

ئەمە نموونەیەکی بچووکە کە دەکرێت لە ڕێگەیەوە بە کرداری خزمەت بە ژنان و کچان بکرێت، دڵنیام ئێستاش چەندەها کێشە و گرفتی دیکەی ژنان و کچان هەیە ئەگەر رۆژانی دیکەش نەکرێت لە بۆنەکانی تایبەت بە ژنان و کچاندا دەتوانرێت ساڵانە گەر جارێکیش بێت پەی ببرێت و چارەسەر بکرێت.

بۆیە دەبێت لە کاتی یادەکاندا بەرپرسان لایەنە و پەیوەندیدارەکان دەست بخەنە سەر برینەکان و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە تا لە ڕێگەیەوە بە کرداری خزمەت بەهەموو ژنان و کچانی کۆمەڵگە بکەن بێ جیاوازی، نەک لە نووسینگەکانیانەوە بەپەیامێکی نووسراو پیرۆزباییان بۆ بنێرن.

سوننەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا دەکەنەوە
پێشت سوننەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا دەکەنەوە
“میترۆ”کەی بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
دواتر “میترۆ”کەی بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
ەیوەندیدار