کەشوهەوای مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەنرا



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە و مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند، “بارستە هەوایەکی باکووری ئەفریقا هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بۆ زیاتر لە 20 پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە، بەڵام بۆ نەورۆز باران دەبارێت”.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سەرەتا بۆ ئەمڕۆ و سبەی تاوە باران و بروسکە بە ڕێژەی جیاواز لە ناوچە و شوێنی جیاجیادا دەبێت، سبەی ئێوارەی یەکشەممە کۆتایی دێت، لەگەڵ یەکەم رۆژی ڕەمەزان لە ڕۆژی دووشەممەوە کەشێکی سەقامگیر و وشک ناوچەکانمان دەگرێتەوە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت بەتایبەت لە ڕۆژی چوارشەممەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرمی باکوری ئەفریقا و پلەی گەرمی لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بۆ زیاتر لە 20 پلەی سەدی بەرزببێتەوە، لە ناوچەکانی گەرمیانیش بۆ زیاتر لە 25 پلە و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ زیاتر لە 28 پلە و کەشێکی بەھارە دروست دەبێت و تا 17 ئەم مانگە کاریگەریەکانی بەردەوام دەبێت .

ئەوەشی خستەڕوو، گۆڕانکاری ڕوونەدات لە ماوەی نێوان 17 بۆ 20 ئەم مانگەوە پێشبینی دەکرێت نزمەپاڵەپەستۆ گەرم و شێدارەکانی سەر سودان و دەریای سوور چالاکببنەوە بەڕووی ناوچەکەدا و شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و ھەورە بروسکە سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و زۆرێکی ناوچەکانی عێراق و سعودیە بگرێتەوە، کە لەھەندێ ناوچەشدا بارانی بەخوڕ و لافاو فەبێت لەگەڵ بارینی تەرزەی گەورە.

وتیشی، دوابەدوای ئەوە ئەگەر ھەیە لە ڕۆژانی نەورۆزدا و بۆ دواتریش یەک دوو شەپۆلی دیکەی بارانبارین لەدەریای ناوەراستەوە ناوچەکانمان بگرێتەوە کە ئەم شەپۆلانە بارستە ھەوای ساردیان لەگەڵ دەبێت و کەشی زستانە دەھێننەوە بۆ ناوچەکە .

 

ئەردۆغان: کۆتا هەڵبژاردنە کە بەشداری بکەم
پێشت ئەردۆغان: کۆتا هەڵبژاردنە کە بەشداری بکەم
سوننەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا دەکەنەوە
دواتر سوننەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا دەکەنەوە
ەیوەندیدار