“میترۆ”کەی بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە



ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق کاتی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای جێبەجێکار بۆ هەردوو پڕۆژەی “میترۆی بەغدا” و “شەمەندەفەری نەجەف-کەربەلا” ئاشکرا کرد.

ناسر ئەسەدی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە، کاتی ڕاگەیاندنی تەندەری بۆ دیاریکردنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکانی “میترۆی بەغدا و شەمەندەفەری نەجەف بۆ کەربەلا” ئاشکرا کرد.

ناسر ئەسەدی بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاندووە، ڕۆژی 12ی شوبات پرۆژەی وەبەرهێنانی “میترۆی بەغدا” و “شەمەندەفەری نەجەف-کەربەلا” خرایەڕوو، هەندێک کۆمپانیاش داوایان بۆ ئەو پرۆژەیە پێشکەش کردووە و لە ئێستادا ئۆفەرە تەکنیکی و داراییەکانیان شیکاری دەکەین و دواتر بە فەرمی پڕۆژەکە بە باشترین کۆمپانیا دەدەین.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕاگەیاندنی کۆمپانیای براوە بۆ جێبەجێکردنی هەردوو پڕۆژەی وەبەرهێنان لە 12ی نیسان دەبێت.

خەڵات و گوڵ و دیارییان پێشکەش مەکەن بە کرداری خزمەتیان بکەن
پێشت خەڵات و گوڵ و دیارییان پێشکەش مەکەن بە کرداری خزمەتیان بکەن
لە ڕۆژئاوای کوردستان مریشک لە بازاڕەکاندا نەماوە
دواتر لە ڕۆژئاوای کوردستان مریشک لە بازاڕەکاندا نەماوە
ەیوەندیدار