بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە سەرچنارەوە پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی دەستپێدەكەین



 

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان, روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت “سەرۆك بافڵ بڕیاریداوە سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەكان كە پێویست و گونجاون بۆ سەیرانگەی سەرچنار و رەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ خێزانەكان دابینبكات.

بەپێی ڕوونكردنەوەیەك كە لەلایەن سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”دوای بڕیارەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی گەڕەكی سەرچنار كە دوورن لە ئاین، ئاكار و رەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردییەوە، سەرۆك بافڵ بڕیاریشیداوە سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەكان كە پێویست و گونجاون بۆ سەیرانگەی سەرچنار و رەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ خێزانەكان دابینبكات”.

هەر لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە”خزمەتگوزارییەكان رووناككردنەوەی شەقامەكان، ناشتنی نەمام و سەوزكردنی زیاتر و جوانتركردنی باخچەكان، پاككردنەوەی سەیرانگەكان، دابینكردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ خەڵك لە رووی ئاسایش و ئارامییەوە هەروەها دروستكردنی شوێنی یاریی منداڵان لە خۆدەگرێت”.

ئەم هەنگاوەی بافڵ تاڵەبانی، وەك میدیاكانی یەكێتی باسی دەكەن، بە دەستپێكی ڕاگەیاندنی پرۆژەیەكی گەورەترە بەناوی (ئاشتكردنەوەی سلێمانی) و لە سەیرانگەی سەرچنارەوە وەك سیمایەكی مێژوویی و گرنگی شارەكە دەستپێدەكات و لەپێناو ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاترە بە سلێمانی.

 

سکاڵا، دژی گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە تۆمار دەکرێت
پێشت سکاڵا، دژی گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە تۆمار دەکرێت
گالاکسی ئاسایشی زانیارییەکان و پاراستنی نهێنی بەهێز دەکات
دواتر گالاکسی ئاسایشی زانیارییەکان و پاراستنی نهێنی بەهێز دەکات
ەیوەندیدار