گالاکسی ئاسایشی زانیارییەکان و پاراستنی نهێنی بەهێز دەکات



 

پشتگیریکردنی شەفافیەتی زانیاریەکانی بەکارهێنەر بە نوێترین داشبۆردی کۆنتڕۆڵکردن بۆ پاراستنی نهێنی و ئاسایش لە گالاکسیەوە

لەگەڵ زیادبوونی پەیوەندییەکانی ئەمڕۆدا، زانیارییەکان دەچنە ناو نزیکەی هەموو شتێک کە دەیکەین، و کاریگەری لەسەر گەڕان و بازاڕکردنی ئۆنلاین و دەرکەوتنمان هەیە و هەروەها کاریگەری لەسەر شێوازی کارکردنی ئامێرەکانمان دەبێت، بۆیە خەڵک زیاتر ئاگاداری پاراستنی زانیارییە کەسییەکانیان دەبن، بەو پێیەی وەک کاڵایەکی بەنرخیش دەیبینن کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ باشترکردنی ئەزموونەکانیان لە ئینتەرنێت.

لێکۆڵینەوەکانی (https://newdigitalage.co/general/consumers-more-willing-to-share-data-in-2022-finds-study/) ئەم دواییە دەریدەخەن کە زیاتر لە (53%)ی بەکارهێنەرانی جیهانی پێیان وایە هاوبەشکردنی زانیاری زۆر گرنگە بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بە نەرمی کاربکات، وە نزیکەی (47%) دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن بە هاوبەشکردنی زانیاریەکان لەگەڵ کۆمپانیاکان ئەگەر ئامانج لێی بەدەستهێنانی سوودێکی ڕوون بێت.

هاوتەریب لەگەڵ ئەم ڕاستییە، بەکارهێنەرانی سامسۆنگ گالاکسی دەتوانن بڕیار بدەن کێ دەتوانێت زانیاریەکانیان ببینێت و چۆن بەکاردەهێنرێت. لە چوارچێوەی نوێکردنەوەی ئەم دواییەی داشبۆردی ئاسایشی One UI 5، و داشبۆردی پاراستنی نهێنی و ئاسایش لەسەر ئامێرەکانی گالاکسی نوێکراوەتەوە بۆ ئاسانتر بەڕێوەبردنی ئاسایشی زانیاریەکان.

لەم چوارچێوەیەدا، لیستەکانی پاراستنی ئاسایش و زانیاری کەسیی یەکخراون بۆ پیشان نەدانی زانیارییە مەترسیدارەکانی بەکارهێنەران. داشبۆردەکە شوێنێکی گونجاوە بۆ پیشاندانی دۆخی ئاسایشی شتە دیاریکراوەکان، و ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە خێرایی ڕێکخستنەکان بگۆڕن و یارمەتیان دەدات مەترسییەکان بە شێوەیەکی ڕێک و پێکتر بەڕێوەببەن. و لەبارەی ئەو شتانەی کە ڕەنگە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر دڵنیایی دیجیتاڵی هەبێت، لەوانە قفڵکردنی شاشە و هەژمارەکان و گەڕان لە سەکۆی SmartThings، ئاسایشی بەرنامەکان و نوێکردنەوەکان، ئێستا دەستبەجێ لە سەرەوەی داشبۆردەکەدا دەستت پێیان دەگات، لەگەڵ ئاگانامە دیارەکان بە ڕەنگی سوور و زەرد یان سەوز، لەپاڵ پیشاندانی خێرای کێشەکان و پیشاندانی ئاماژەی ڕوون بۆ هەر کێشەیەکی پەیوەست بە ئاسایشی داتای بەکارهێنەر . لایەنە نوێکراوەکان داواکاری تایبەت بۆ کردەوەی دەستبەجێ لەخۆدەگرێت، وەک مۆڵەتەکان کە بڕیارەکانی زانیاری شەفافتر دەکەن.

کاتێک باس لە پاراستنی زانیاری کەسی دەکرێت، هێشتنەوەی ئاگانامە لەسەر مۆڵەتی بەرنامەکان یەکێکە لە سادەترین ڕێگاکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە زانیارییەکانتان بەبێ ئاگاداری هاوبەش ناکرێت. لە خوارەوە چوار مۆڵەتی گرنگ دەناسێنین کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدەن بۆ پاراستنی هاوبەشکردنی زانیارییەکانیان، تەنها بە چەند هەڵبژاردنێکی خێرا لەسەر ئامێرەکانی گالاکسی:

بەڕێوەبردنی ڕیکلامەکان بە ئاسانی: بازاڕکردنی ئۆنلاین ئێستا زۆر بەربڵاوترە لە جاران و بەهۆی زۆری سەکۆ و بەرنامەکانەوە قەبارە و پیشاندانی ڕیکلام و پێشنیارەکان بە خێرایی گەشە دەکات. ئەو کڕیارانەی کە پێیان باشە تەنها ڕیکلامە ئامانجدارەکان ببینن دەتوانن بچنە سەر داشبۆردەکەی ئاسایش و نهێنی و کرتە لە تابی نهێنی بکەن و بچنە مینیوی ڕیکلامەکان و پاشان “سڕینەوەی ناسێنەری ڕیکلام” هەڵبژێرن. بەمەش بەکارهێنەران دەتوانن خۆیان لە پێشنیاری نەخوازراوەکان بەدوور بگرن لەکاتێکدا بەردەوامن لە بازاڕکردن و بەکارهێنانی بەرنامە دڵخوازەکانی خۆیان.

کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگەدانی مایکرۆفۆن و کامێرا: بەکارهێنەرانی گالاکسی دەتوانن ئەو زانیاریانە هەڵبژێرن کە بە بەرنامەیەکی دیاریکراو دەتوانرێت دەستی پێ بگات و دەتوانن داوای مۆڵەتی بەرنامەی جیاواز بکەن بەپێی پێویست. بۆ نموونە زۆرجار یاریزانان لە کاتی یاریکردندا پێویستیان بە پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکە هەیە. بەڵام ئەگەر بەکارهێنەر بۆی دەرکەوت کە بەرنامەی یاریکردن دەگات بە مایکرۆفۆنی ئامێرەکەی لە هەموو کاتێکدا، دەبێت بچێتە ناو لیستی پاراستنی نهێنی لەناو داشبۆردەکەی ئاسایش و نهێنی بۆ ڕێکخستنی بەرنامە خوازراوەکانیان، لەوانەش چالاککردنی تایبەتمەندی “نەگەیشتن بە مایکرۆفۆنەکە” کاتێک بەرنامەکە بەکارناهێنرێت، یان هەڵبژاردنی نەگەیشتن بە مایکرۆفۆنەکە بە هیچ شێوەیەک. و هەمان بژاردەش هەیە بۆ گەیشتن بە کامێراکەش.

بەڕێوەبردنی ئاسانی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە شوێن و ناونیشان: شوێن و ناونیشان یەکێکە لە گەورەترین خاڵەکانی زانیاری کە بەکارهێنەران دەیانەوێت کۆنتڕۆڵی بکەن چونکە ژمارەیەکی زۆر بەرنامە هەیە کە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە شوێن بەکاردەهێنن. و ژمارەیەکی زۆر لە بەرنامەکان هەن کە چاودێری شوێنی بەکارهێنەران دەکەن، و لێرەدا گرنگی لیستی پاراستنی نهێنی لە داشبۆردی ئاسایش و نهێنی دەردەکەوێت بۆ ئەوەی کەسەکان بزانن کام بەرنامە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا چاودێری شوێنی بەکارهێنەری کردووە.

داشبۆردەکە ڕێگەیان پێدەدات بە خێرایی ڕێکخستنێکی نوێ ئەنجام بدەن، وەک هاوبەشیکردن تەنها لەکاتی بەکارهێنانی بەرنامەیەکدا. بە گۆڕینی ڕێکخستنەکان بە پشتبەستن بە ئارەزووی کەسەکان، بەکارهێنەر دەتوانێت تایبەتمەندی بەدواداچوونی ووردی شوێن و ناونیشان لەکاربخات، و تەنها ڕێگە بە بەدواداچوونی نزیکەیی بدات.

هێشتنەوەی هەڵبژاردەی نوێکردنەوەی بەرنامەکان بەبەردەوامی: زۆرێک لە بەرنامەکان بۆ بۆنە تایبەتەکان دادەبەزێنرێن و دواتر بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە بەبێ ئەوەی بەکاربهێنرێن. زۆرجار کەسەکان درک بەوە ناکەن کە ئەم بەرنامانە ڕەنگە بەردەوام بن لە بەدواداچوونی زانیاری و چالاکییەکانیان دوای چەند مانگێک لە دامەزراندنیان، جا بەکاربهێنرێن یان نا. بۆ ئەوەی بەرنامەکان نەتوانن دەستیان بە زانیاریی زۆر بگات، ئامێرەکانی گالاکسی بە شێوەیەکی چالاکانە نهێنی بەکارهێنەران دەپارێزن بە لابردنی مۆڵەت لە ئەو بەرنامانەی کە ماوەیەکە بەکارنەهێنراون. وە ئەگەر بەکارهێنەران بیانەوێت مۆڵەتەکان بگەڕێننەوە، داشبۆردەکەی ئاسایش و نهێنی ئاسانکاری دەکات لە هەر کاتێکدا بێت.

هۆشیاری زیاتر: توێژینەوەکانی گۆڤاری Times Magazine دەریخستووە، بە تێکڕا، خەڵک 25 بەرنامەیان هەیە کە ڕۆژانە بەکاردەهێنرێن. وە لەنێو ئەو بەرنامانەدا بەرنامەی بێشوماری بەکارنەهێنراویان هەیە، و بەکارهێنەران چاوپۆشی دەکەن لە بڕی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن سەرچاوە جیاوازەکانەوە بەدواداچوون و هاوبەشی دەکرێن، ئەمەش بەو مانایەیە کە بەڕێوەبردنی هاوبەشکردنی زانیاری کەسی لە سەرانسەری بەرنامە جیاوازەکاندا ئەستەمە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش سامسۆنگ هەندێک زیادکردنە گرنگەکانی بۆ نوێترین وەشان ڕاگەیاند ، بەم پێیە نوێکردنەوەی ڕووکاری بەکارهێنەری ONE UI 5 داشبۆردێکی کۆنترۆڵکردنی ئاسایش و نهێنی باشتر لەخۆدەگرێت، ئەمەش وا دەکات بەکارهێنەران بزانن لە کوێ و چۆن زانیارییەکانیان لە ئینتەرنێت هاوبەش دەکرێن و بتوانن کۆنترۆڵی بکەن، بەتایبەتی لە کاتی بازاڕکردن و یاریکردنی ئۆنلاین.

بۆ ئەوەی ئێمە لەگەڵ جیهانی پەرەسەندووی سەر بنەمای زانیاری  بین، سامسۆنگ بەردەوام دەبێت لە یەکەمیدان بە ئاسایش و نهێنی بەکارهێنەران، و بەکارهێنەرانی گالاکسی دڵنیا دەکاتەوە لە بەڕێوەبردنی زانیاریەکانیان بەپێی خواستیان، لە هەمان کاتدا توانای گەڕانیان پێدەدات بە ئاسانی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە سەرچنارەوە پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی دەستپێدەكەین
پێشت بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە سەرچنارەوە پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی دەستپێدەكەین
لافاو و بارانى بەخوڕ شارەكانی عیراق دەگرێتەوە
دواتر لافاو و بارانى بەخوڕ شارەكانی عیراق دەگرێتەوە
ەیوەندیدار