سکاڵا، دژی گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە تۆمار دەکرێت



فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا، سکاڵایەکی فەرمی لە یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە دژی ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەکە تۆمار کرد، دوای ئەوەی ئەرجەنتین نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا، چەند هەڵسوکەوتێکی نەشیاوی ئەنجامدا.

 

ئیمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی ئەرجەنتین لە میانی ئاهەنگیڕانی مۆندیال لە بوینس ئایرێس گاڵتە بە کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسا دەکات.

 

لە سۆشیال میدیا وێنەیەکی مارتینێز بڵاوبووەتەوە لەکاتی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، کە ناوبراو بووکەڵەیەکی بەدەستەوە بوو، وێنەی کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی لەسەر بوو.

 

پێشتریش مارتینێز لە ژووری خۆگۆڕین گاڵتەی بە مباپێی گۆڵکاری مۆندیال کردبوو، دوای یاریی کۆتایی، کە بە بردنەوەی ئەرجەنتین بە لێدانی سزا کۆتایی هات، ئەو گۆڵپارێزە دەیوت: خولەکێک ماتەمینی بۆ مباپێ.

 

مارتینێز ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە سەرکەوتنی ئەرجەنتین لە مۆندیالدا، چونکە لە کۆتا ساتەکاندا لە کۆتایی کاتی زیادکراودا لێدانێکی مەترسیداری ڕاندال کۆلۆ موانی گێڕایەوە، پێش ئەوەی ڕێگری لە لێدانی سزا بۆ کینگسلی کۆمانی یاریزانی فەرەنسی بکات، و سەرکردایەتی وڵاتەکەی کردووە بۆ بردنەوەی یەکەم مۆندیال لە دوای ساڵی ١٩٨٦ەوە.

 

ڕەفتارە ناجۆرەکانی ئەم گۆڵپارێزە وایکرد یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا سکاڵا لە یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین تۆمار بکات و ئاهەنگەکانی مارتینێز بە “نائاسایی” بزانێت.

 

بەپێی ڕۆژنامەی گۆڵ، نۆئێل لیگراتی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا دەڵێت: “ئێمە هەنگاومان ناوە، بۆ تۆمارکردنی داوای یاسایی بەرامبەر رەفتارە ناپەسەندەکانی گۆڵچییەکەی تانگۆ، یاریزانەکانمان هەموو شتێکیان بەخشی بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بۆیە گرنگە ئێمە پشتگیریان بکەین”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، نامەیەکم بۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین نووسیوە، ئەو پێشێلکاریانەم لە چوارچێوەی ڕکابەرییە وەرزشییەکاندا بە ناسروشتی زانیوە کاتێک یاریزانانیان هێڵی سووریان بەزاند، لەکاتێکدا ڕەفتاری مباپێ بەرامبەریان نموونەیی بوو.

سۆنامی كۆرۆنا لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەكات
پێشت سۆنامی كۆرۆنا لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەكات
بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە سەرچنارەوە پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی دەستپێدەكەین
دواتر بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە سەرچنارەوە پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی دەستپێدەكەین
ەیوەندیدار