ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لەهەندێك ناوچەی هەرێم بڕی باران لە 200 ملم نزیك بۆتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی لە وێستگە جیاجیاكانی هەرێم لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە، بە پێی خشتەكەش لە هەندێك لە شارەكانی هەرێم ڕێژەی باران بارین نزیكبۆتەوە لە 200 ملم.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان خشتەی بڕی باران بارینی لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردۆتەوە، كە سنوری پارێزگای هەولێر و لە هیران 187.5 ملم باریوە، حاجی ئۆمەران 182.4 ملم و هەروەها مێرگەسوور 142.8 ملم و قەزای سۆران 129.2 ملم باریوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە سنوری سلێمانی 126.5 ملم و دەربەندیخان 126.8 ملم باریوە، هەروەها لە پارێزگای دهۆك 86.7 ملم و ئامێدی 126.6 ملم و كانی ماسی 126.2 ملم باران باریووە.

ڕاشیگەیاندووە، لە پارێزگای كەركوك و دەوروبەری ڕێژەی باران بارین كەمتر لە 100 ملم بووە، بەڵام لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ڕێژەی بارانبارین لە قەزای پێنجوێن 181.2 ملم و بیارە 120.5 ملم باریوە.

ژینگە

شەپۆلێكی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزانی ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بەفر و باران بارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەم شەو كاریگەری شەپۆلێكی باران و بەفر بارین ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات.
ڕوونیشیدەكاتەوە، ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و دهۆك ئاستی بەفر و بارانی زیاتر دەبێت، ئەو ناوچە شاخاویانەی بەفر بارینی زیاتر دەبێت بریتین لە (حاجی ئۆمەران، چۆمان، سیدەكان، مێرگەسۆر، ناوچە شاخاوییەكانی دەورووبەری سۆران، ناوچە شاخاوییەكانی دەورووبەری ئاكرێ، ئامێدی و شێروانی مەزن و كانی ماسی).

ئاشكراشیدەكات، بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی بەفری لێدەبارێت و ڕۆژی شەممە لە كاتەكانی بەرەبەیان شەپۆلەكە كاریگەری لەسەر ناوچەكەمان لاواز دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا.. دوو بومەلەرزە ڕوویاندا

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرمانگەی ڕووداوەكان و فریاكەوتنی توركیا ڕوودانی دوو بومەلەرزەی لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

فەرمانگەی ڕووداوەكان و فریاكەوتنی توركیا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 11/12/2019 دوو بومەلەرزە ڕۆژئاوای توركیای هەژاندووە، كە یەكێكیان لە ناوچەیەكی ولایەتی بالكسیری داوە و گوڕەكەی 4,6 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، سەبارەت بە بومەلەرزەی دووەمیش ئەمشەو لە دەریای ئیجە ڕوویداوە و گوڕەكەی 5,1 پلەی ڕێختەر بووە.

جێی ئاماژەیە، فەرمانگەی ڕووداوەكان و فریاكەوتنی توركیا سەبارەت بە زیانەكانی ئەو دوو بومەلەرزەیە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی ئاشكرانەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و كاریگەرییەكەشی تا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی عیراق، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەوە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست هەڵدەكاتە سەر عیراق و ناوچەكانی هەرێم و بارانێكی بەلێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بەتایبەتی لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و كۆتایی بە شەپۆلەكە دێت و لە ڕۆژی یەك شەممەوە چەند پلەیەك گەرما بەرزدەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان