بەهۆی گرانفرۆشتنی غاز لە سلێمانی دوو دوکان داخران



قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی وەرگرتنی پارەی زیاتر لە کڕیارو پابەند نەبوون بە رێنماییەکان و ئەو نرخەی بۆیان دیاریکراوە، لیژنە هاوبەشەکان دوو دوکانی غازفرۆشی لە نزیک فولکەی مامەڕیشە داخست و رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکانیان دەگرنەبەر.

گۆران قادر- سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەو دوو غازفرۆشە بتڵی غازیان بە سەروو نرخی دیارکراو فرۆشتووە کە پێچەوانەی رێنماییەکانە، هەربۆیە داخران و رێکاری یاساییان لەگەڵ دەگرینەبەر.

وتیشی: نرخی بتڵێک غازی پڕ (٢٨) کیلۆگرامی، (٨) هەزارو (٥٠٠) دینارەو رێگەنادەین هیچ کەس و دووکاندارێک بەو نرخە زیاتر بیفرۆشێت.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان باسی لەوەش کرد کە ئەو غازەی لە بەنزینخانەکاندا دەفرۆشرێ غازی بازرگانییەو لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی نەکراوەو بەدەرە لەو نرخە پاڵپشتیکراوە.

ئۆنسەی زێڕ لە مێژوودا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
پێشت ئۆنسەی زێڕ لە مێژوودا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
یەکێک لە گەورە پاڵاوگەکانی نەوت لە ئێران تەقییەوە
دواتر یەکێک لە گەورە پاڵاوگەکانی نەوت لە ئێران تەقییەوە
ەیوەندیدار