ئۆنسەی زێڕ لە مێژوودا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد


زێڕ بەردەوامە لە هەڵکشان و ئەمڕۆ بەرزترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد و گەیشتە سەرو دوو هەزار و 160 دۆلار.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ ماوەیەکی کاتیی، نرخی هەر ئۆنسەیەک  زێر گەیشتە دوو هەزار و 161 دۆلار ، کە ئەوەیش بە بەرزترین ئاستی پێوانەیی هەژمار دەکرێت لە مێژوودا، و دوای ماوەیەک دابەزییەوە بۆ دوو هەزار و 156 دۆلار.

بەپێی وتەی ئۆلی هانسن بەڕێوەبەری ستراتیجی کانزاکان لە ساکسۆ بانک، بەرزبوونەوەی نرخی زێر بە چاوەڕوانکراو ناودەبات و دەڵێت ، چاوەڕوانیی بازرگانان بۆ گۆڕانکاری لە سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمەریکا و کەمکردنەوەی سودی بانکی لەلایەن بانکەکەوە، هۆکاری سەرەکیی بەرزبونەوەی نرخی زێڕن.

هاوکات گرژییەکانی ئەم دواییەی جیهان و بەتایبەت کێشە و ئاڵۆزییە سەربازی و سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامیی هێرشی حوسییەکان لە دەریای سور، بە هۆکارێکی دیکەی ناسەقامگیریی نرخی زێر دادەنرێت لە جیهاندا.

لەدوای شەڕی ڕوسیا و ئۆکراینا نرخی زێر کەمێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەڵام گرژییەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت شەڕی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، وایکردووە کانزا زەردەکە ئاستی پێوانەیی لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی بەخۆوە ببینێت، بەجۆرێک بە درێژایی مێژوو ئەو نرخەی نەبووە کە ئەمڕۆ تۆماریکرد.

بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور پێشنیار دەدرێتە حکومەت
پێشت بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور پێشنیار دەدرێتە حکومەت
بەهۆی گرانفرۆشتنی غاز لە سلێمانی دوو دوکان داخران
دواتر بەهۆی گرانفرۆشتنی غاز لە سلێمانی دوو دوکان داخران
پەیوەندیدار