ئەمڕۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت



دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکات و فەرمانبەرانیش چاوەڕێی گەیشتنی پارەن لە بەغداوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت، ئەویش دوای گەیشتنی ئەو هاوکارییە داراییەی کە هاوپەیمانان پێشکەشی پێشمەرگەی دەکەن.

دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان لە کاتێدایە کە هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی گەیشتنی پارەی مووچەن لە بەغداوە.

دوێنێش وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لیستی مووچەخۆران بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە.

جەمال کۆچەر: هیچ ترسێک بۆ دواکەوتنی مووچە نییە
پێت جەمال کۆچەر: هیچ ترسێک بۆ دواکەوتنی مووچە نییە
ئەدهەم بارزانی: پاش 33 ساڵ لەم دەسەڵاتە دەركەوتووە ئەمە نە حکومەتە و نەبنەمای حکومەتداری هەیە
دوات ئەدهەم بارزانی: پاش 33 ساڵ لەم دەسەڵاتە دەركەوتووە ئەمە نە حکومەتە و نەبنەمای حکومەتداری هەیە
پەیوەندیدار