لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەهار چۆن چارەسەری حەساسیەت بکەین



زۆر کەس بەدەست نیشانەکانی حەساسیەتی هەناسەدانەوە دەناڵێنن بەتایبەتی لە وەرزی بەهاردا، ڕێگاکانی دوورکەوتنەوە لە هۆکارەکانی ئەم نەخۆشیانە چین؟

ئیرینا مانینا، پزیشکی ڕووسی تایبەتمەند لە بواری بەرگری و حەساسیەت، دەڵێت، بۆ تووشبووانی حەساسیەت وەرزی بەهار تەحەدایەکی ڕاستەقینە دروست دەکات، لە وەرزی گەردەنکردنی دارەکاندا ناتوانن بە ئاسانی هەناسە بدەن و چێژ لە کەشوهەوای گەرم وەربگرن، کاردانەوەی حەساسیەت زۆرتر دەبێت کاتێک لەش لە بەهاردا ڕووبەڕووی جۆرێک لە تۆز دەبێتەوە،

نەخۆشانی حەساسیەت دەبێت جل و بەرگی دەرەوەیان بگۆڕن کاتێک دەگەڕێنەوە ماڵەوە، و دەبێت خۆیان بشۆن، هەروەها دەبێت مالەکانیان دوای گەڕانەوەیان پاک بکەنەوە لەبەر ئەو تۆز و غوبارانەی بە جلەکانەوە هەڵیانگرتووە،

ئاماژەی بەوەشکرد: “ماسکی تایبەت و کڵاو و زۆرجار خۆشۆردن بە ئاو دەمانپارێزێت لەو گەردیلانەی، کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی حەساسیەت، بۆ ئەوانەی بەدەست حەساسیەتەوە دەناڵێنن، باشتر وایە دووربکەونەوە لە بەرکەوتنی جوانکاری و ماددە کیمیاییەکانی ناوماڵ، کە زۆرجار پێکهاتەیان تێدایە کە نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان توندتر دەکەنەوە.” .

پزیشکەکە ئاماژەی بەوەدا، “پێویستە لووت بە ئاو بشۆردرێت کاتێک بەر گەردیلە دەکەوێت، هەروەها بۆ ئەوەی قژ بەر چاو نەکەوێت بۆ ئەو کەسانەی قژیشیان درێژە، بەو پێیەی بەرکەوتنی موو بە چاوەوە ڕەنگە ببێتە هۆی هەوکردنی پێڵوی چاو، کە نیشانەکانی حەساسیەت لەو کەسانەدا توندتر دەکات کە بەدەستیەوە دەناڵێنن”.

داوای کەمکردنەوەی نرخی گومرگ لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ دەکرێت
پێشت داوای کەمکردنەوەی نرخی گومرگ لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ دەکرێت
پێشبینی بارینی بەفر لەم ناوچانەی هەرێم دەکرێت
دواتر پێشبینی بارینی بەفر لەم ناوچانەی هەرێم دەکرێت
ەیوەندیدار