پێشبینی بارینی بەفر لەم ناوچانەی هەرێم دەکرێت



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی پەستان نزمی دەریایی ناوەڕاست دەکات، کە لە ڕۆژ ئاوا و باکوری کوردستانەوە دێت وە بە بڕی مام ناوەند باران و بەفر دەبارێنێت ،

محەمەد کەلاری شارەزای کەشناسی بە (خەڵک) ی ڕاگەیاند ،ئەمشەو شەپۆلەکە دەگاتە هەرێم و دەستپێدەکات،  ئەگەر هەیە سبەی هەورە بروسکە دروست ببێت لە سنوری هەولێر و دهۆک و بەشێکی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە ،ئەم شەپۆلە زیاتر کاریگەری لەسەر ناوچەکانی باکوری هەرێم دەبێت بە بەراورد بە ناوچەکانی باشور ،

وتیشی، ئەگەری بەفر بۆ ناوچە شاخاویە بەرزە کان و سنوریەکان لە ئارادایە، و کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان و باشوری هەولێر و سليمانی جیاوازە ،

ئاماژەی بەوەشدا، شەپۆلەکە هەتا درەنگانی شەوی پێنج شەمە – هەینی بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتایی دێت، و لەڕۆژی هەینیدا بە گشتی کەش ئاسایی دەبێتەوە و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی ڕوو لە باکوری کوردستان و ناوچەشاخاویە بەرزەکانی هەرێم و وڵاتی تورکیا دەکات ،

ڕاشیگەیاند، بەگشتی کەشێکی گونجاو دەبێت بۆ گەشت و سەیران و چونە دەرەوە.

لە ماوەکانی ڕابردوودا و بەتایبەت لەمانگی ٢ دا شەپۆلێکی سەرما و باران و بەفر هەرێمی گرتەوە و چەند ڕۆژێکی خایاند، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین تەنانەت بۆ ژێر سفر پلەی سەدی، و پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیەش بێتەوە شەپۆلێکی سەرمای هاوشێوەبێت ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەهار چۆن چارەسەری حەساسیەت بکەین
پێشت لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەهار چۆن چارەسەری حەساسیەت بکەین
داشكاندنی پارەی ئاوی هاووڵاتیان كۆتایی دێت
دواتر داشكاندنی پارەی ئاوی هاووڵاتیان كۆتایی دێت
ەیوەندیدار