داوای کەمکردنەوەی نرخی گومرگ لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ دەکرێت



سەرۆکی گشتی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ رێگریکردن لە بەرزبونەوەی نرخی گۆشت، یپێشنیاریان کردووە کە  گومرگ لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ ھەڵبگیرێت.

مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، داوایان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ کردووە، رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئاسانکاری ھاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات، ھەروەھا پێشنیازیشیان کردووە، گومرگ لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ ھەڵبگیرێت و رێگری بکرێت لە ھەناردەکردنی ئاژەڵی خۆماڵی بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

راشیگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور بەشێکی پەیوەستە بە بەرزبونەوەی نرخەکەی لە جیھاندا و بەشێکیشی پەیوەستە بەوەی ئێران ھەناردەکردنی ئاژەڵی لە رێگەی سنورەکانییەوە بۆ دەرەوە قەدەغە کردووە.

پۆلیسی راپەڕین: چوار کەسمان دەستگیرکرد دزییان لە مزگەوت کردبوو
پێشت پۆلیسی راپەڕین: چوار کەسمان دەستگیرکرد دزییان لە مزگەوت کردبوو
لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەهار چۆن چارەسەری حەساسیەت بکەین
دواتر لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەهار چۆن چارەسەری حەساسیەت بکەین
ەیوەندیدار