داوادەکرێت عێراق پرسی ئاو لەگەڵ ئەردۆغان یەکلا بکاتەوە



پەرلەمانتارێکی عێراقی داوادەکات پرسی ئاو لەگەڵ ئەردۆغان یەکلا بکرێتەوە، لە کاتێکدا تورکیا پرسی ئاو لە دژی عێراق بەکاردەهێنێت، و دەشڵێت، “دەبێت پرسی ئاو لە سەرووی کارنامەی گفتوگۆکانی نێوان حکومەت و  ئەردۆغان بێت”.

سائیر مەخیف، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوی پەرلەمان، داوادەکات سوود لە دەرفەرتی سەردانەکەی داهاتووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق وەربگیرێت، بۆ تاوتوێکردنی دۆسێی ئاو و هێرشەکانی تورکیا.

سائیر مەخیف، ڕایگەیاند، تورکیا پرسی ئاو وەک کارتێکی فشار بۆ سەر عێراق بەکاردەهێنێت بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی لە زۆرێک لە فایل و پرسەکاندا، هەرچەندە عێراقیش کارتی تایبەتی خۆی هەیە کە دەتوانرێت بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی بەکاربهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پرسی ئاو یەکێک بێت لە پرسە لە پێشینەکانی حکومەتی عێراق، لە سەرووی کارنامەی گفتوگۆکانی نێوان حکومەت و سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، بە مەبەستی زامنکردنی مافی ڕەوای عێراق و پشکی دادپەروەرانەی ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات.

ئەوەشی خستەڕوو، تورکیا هێرشی کردە سەر عێراق کاتێک بەنداوی لەسەر ڕووباری دیجلە و فورات دروستکرد، ئەم بابەتەش پێشێلکردنی یاسای وڵاتانی کەنار دەریایە، هەر بۆیە پێویستە مەلەفی ئابووری وەک کارتێکی فشار لەسەر تورکیا لە بەکاربهێنرێت بە مەبەستی گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٢٦ شوبات، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە کۆتایی ئاداری ئەمساڵ سەردانی عێراق دەکات، بەڵام ئەردۆغان هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ عێراق ئاشکرانەکردووە.

ئەم سەردانەی ئەردۆغان بۆ بەغدا دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای تورگوت ئۆزال لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، هەرچەندە لە ساڵانی 2008، 2009 و 2011، ئەردۆغان وەک سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدای کرد لەوکاتەشدا نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو.

لە دادگاکانی سلێمانی جیابوونەوە کەمی کردووە
پێت لە دادگاکانی سلێمانی جیابوونەوە کەمی کردووە
کەشناسی: جگە لە بەفر، باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
دوات کەشناسی: جگە لە بەفر، باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
پەیوەندیدار