هالاند باسی چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەكات



ئەستێرەی نەرویجی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی باسی لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی کرد، پێش ئەوەی سبەی لە دانیمارک ڕووبەڕووی کۆپنهاگن ببنەوە لە یاری گەڕانەوەی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەم وەرزەدا.

ئێوارەی سبەی چوار شەممە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ، مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد کە پێگەی بەهێزی سیتییە، ڕووبەڕووی هاوتا دانیمارکییەکەی کۆپنهاگن دەبێتەوە.

هالاند لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید وتی: زۆر دڵخۆشم لە مانچستەر سیتی، دەورە دراوە بە گروپێکی دیاری وەک ڕاهێنەر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و چەندین کەسی دیکە.

هالاند وتیشی: نازانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، ئەوەی لەبارەی داهاتووی خۆمەوە وتم مانشێتێکی گەورەی ڕۆژنامەکانە، بەڵام دەمەوێت ئەوەش بنووسرێت، کە دڵخۆشم کە لە مانچستەر سیتی-م.

سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی، هالاند درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: لە ئێستادا سەرنجم لەسەر یاریگاکە، یارییەک چاوەڕێمان دەکات بەرامبەر کۆپنهاگن لە چامپیۆنزلیگ، دواتر یاری دێربی بەرامبەر لیڤەرپوول.

زوکەربێرگ: گرفتەکەمان دۆزییەوە و چارەسەر کرا
پێشت زوکەربێرگ: گرفتەکەمان دۆزییەوە و چارەسەر کرا
كەسێك بەناوی كاری خێرخوازییەوە “فێڵی لە هاووڵاتیان” كردووە
دواتر كەسێك بەناوی كاری خێرخوازییەوە “فێڵی لە هاووڵاتیان” كردووە
ەیوەندیدار